44
زووم:
ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان
ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان دەڵێت، راگرتنى پەیوەندییەکانى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە دەمارگیرییە.
راگرتنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ تۆڕەکانى دیکە غەدرێکى گەورەیە، لێی دەکرێت
زیاتر لە دوو مانگە حکومەتى فیدراڵى، پەیوەندییەکانى هێڵى کۆڕەک تیلیکۆمى لەگەڵ هێڵەکانى دیکە راگرتووە، ئانۆ جەوهەر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا گوتى، کۆڕەک تیلیکۆم نزیکەى شەش میلۆن بەشداربووى هەیە، راگرتنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ تۆڕەکانى دیکە غەدرێکى گەورە، لێی دەکرێت.
ئەو دەڵێت، بە بەغدادمان گووتوە، نابێت بەهۆى کێشەى نێوانتان لەگەڵ کۆمپانیاکە، هاوڵاتیان سزا بدرێن.