73
زووم:
دژەتیرۆری کوردستان/ پارتی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراوە هێرشکرایەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، درۆنەکەش خرایە خوارەوە.
دژەتیرۆر رایگەیاند، کاتژمێر 6:50 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن “میلیشیا لەیاسادەرچووەکان”ـەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا.
جاری یەکەم نییە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، تەنها لەمساڵدا چوار جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریر.