زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
عێراق داواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا دەکات لەڕێگەى دانوستانەوە
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سودانییەوە: پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بەجۆرێک رێکبخەیەنەوە کە نەبێتە پاساو بەدەست هیچ کەس و لایەنێکەوە لەناوخۆ و دەرەوە تا هێرش بکەنە سەرمان و یاری بە چارەنوسى عێراق و سەقامگیری ناوچەکە بکەن.
دەستوور
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان: گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغداد بەباشی بەرێوەدەچێت
ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران تایبەت بە گفتوگۆکردن لەبارەى هەمواری بودجەى 2024 ـەوە بەڕێوە دەچێت و وەزیری سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێمی کوردستانیش هاوڕێ لەگەڵ بریکارانى وەزارەتى نەوت و پلاندانانى هەرێم بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن.
سەباح
ئەمرۆ ئیسرائیل دادگایی دەکرێت
ئەمڕۆ دادگاى لاهاى نێودەوڵەتى لەسەر سکاڵایەکی وڵاتى ئەفریقاى باشور کۆدەبێتەوە، چونکە ئیسرائیل تاوانى جەنگیی ئەنجامداوە لەبەرامبەر فەلەستینیەکاندا و کۆی سکاڵاکەش 84 لاپەڕەیە و تیایدا ئاماژەیان بە وتەى سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانى ئیسرائیل کردووە کە بانگەواز بۆ کوشتارى بەکۆمەڵی خەڵکی غەزە دەکەن.
عەرەبی جەدید
مۆسکۆ پێشنیازی بەرهەمهێنانى بۆمبی هێشووى دەکات
هێرشەکانى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر بوەتەوە و زیلنسکیش لە گەشتێکدایە بۆ وڵاتانى بەڵتیک، مۆسکۆش سەرقاڵی بەرهەمهێنانى بۆمبێکی هێشووییە لە جۆری (دریل) و 47 وڵاتى رۆژئاوایش داوا دەکەن سنورێک بۆ پێشێلکارییە دیارەکانى روسیا بکرێت.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
بەریتانیا دوای هێرشی حووسییەکان بۆسەر کەشتییەکی جەنگیی ئەو وڵاتە لە دەریای سووردا، ئێران تۆماتباردەکات
شەوی رابردوو بەریتانیا و ئەمریکا لەلێواری ئەوەدابوون هێرشی سەربازیی بکەنە سەر حووسییەکان لە یەمەن، دوای ئەوە گەورەترین هێرشی ئەو گرووپە چەکدارەیان پووچەڵکردەوە کە ئێران پشتیوانی‌یان دەکات. گرانت شاپز، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، رایگەیاند ئەنجامدانی هێرشەکە زۆر نزیک بووە و لەمەودوا رێگە نادەین ئەو هێرشانە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ئێرانیشی بە تووندی تۆمەتبار کرد بەوەی چاودێری دۆخەکەیان بۆ دەکات و زانیاریی هەواڵگرییان پێدەدات.
واشنتن پۆست
ئێکوادۆر کەوتووەتە قۆناغی شەڕەوە، رۆژێک دوای ئەو “گەڕەلاوژەی” باندە مافیاییەکان درووستیانکرد
ئێکوادۆر کە رۆژانێک ناوچەیەکی ئاشتیی و ئارامی بوو لە باشووری ئەمریکا، کەوتووەتە ناو بەرداشی وڵاتانی دراوسێیەوە کە زۆربەی کات پێکدادانی چەکداریی و توندوتیژیی تێدایە. بەهۆی هێرش و پێکدادانی نێوخۆیی وڵاتەکەو و تەقینەوەی زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل، سەرۆکی وڵاتەکە دۆخی لەناکاوی بۆ رووبەڕووبوونەوەی 22 باندی مافیایی راگەیاند و بە “تیرۆریست” ناوی بردن.
ئۆرشەلیم پۆست
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای لاهای لەبارەی تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید لەلایەن ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ وڵاتی ئسیرائیل بۆ یەکەمجار لە مێژووی دامەزراندنیەوە، رووبەڕیی دادگای دادی نێودەوڵەتی دەبێتەوە. ئەو تۆمەتەی کە رووبەڕووی ئسیرائیل کراوەتەوە، لەلایەن وڵاتی ئەفریقای باشوور تۆمارکراوە و ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە جینۆسایدی بەرامبەر فەلەستینییەکان لە شەڕی غەزەدا ئەنجامداوە. دادگاکەش بڕیارە ئەمڕۆ و بەیانی لە شاری لاهای وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەبچێت.
عەرەب نیوز
مەحمود عەباس داوای لە باڵاترین دیبلۆماتکاری ئەمریکی کردووە کە “شەڕفرۆشی” ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان بوەستێنرێت
مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین، داوای لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە کە هێرش و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەلەستینییەکانی غەزە و کەرتی رۆژئاوا بوەستێنرێت، ئەمەشی لە میانەی سەردانەکەی بلینکن بۆ رامەڵڵا بێ گووتووە. سەردانەکەی بلینکن لە ناو رێکارێکی تووندی ئەمنیدابوو چونکە لەوکاتەدا خۆپیشاندانی بەرفراوانی فەلەستینییەکان بەڕێوە دەچوو و دروشمی “جینۆساید راگرن،” فەلەستین ئازادبکەن” و “بلینکن بۆ دەرەوە”ـیان دەوتەوە.
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
سودانی دەڵێت؛ چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوەوە و دەروەی وڵات
محەمەد شیاح سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشوازی لە هاوکاری و ڕاوێژی سەربازی و ئەمنیەتی لە گەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکان دەکات، بەڵام هەندێک جموجۆڵی ئەمریکا لە عێراق بە زیانی سەقامگیریی وڵاتە و پێویستە سەربازەکانی لە عێراق بباتە دەرەوە. سودانی گوتی؛ ئەوە بە مانای تەواوبوونی پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان نیە و ئێمە پێشوازی لە ڕاویژ و هاوکارییەکانیان دەکەین.
جمهوری ئیسلامی
وەزیری گەشتوگوزاری ئێران ایگەیاند؛ درگاکانی وڵات بە ڕووی میلیۆنان ئێرانیی تاراوگەدا دەکرێتەوە
عیزەتوڵلا زەرغامی، وەزیری گەشتوگوزاری ئێران بە سپاس لە سەرۆکی دادوەری، ڕایگەیاند؛ بەم زووانە هەموو درگاکانی ئێران بە ڕووی ئەو هاووڵاتیانەدا دەکرێتەوە کە بە هۆکاری جۆراوجۆر وڵاتیان بەجێهێشتووە و دڵنیایان دەکەینەوە لە ئاسایشی گەڕانەوەیان.
جەوان
بۆ ڕزگارکردنی جوتیاران لە وشکەساڵی، ئاوی دەریای کەنداوی فارس دەهێندرێتە ئیسفەهان و زاهیدان
جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند؛ تا سەرەتای ساڵی تازەی ئێران ئاوی دەریای کەنداوی فارس دەگاتە ئیسفەهان و لە مانگی دووی بەهاریشدا دەگاتە دەشتاییەکانی زاهیدان.
موخبر، جێگری سەرۆککۆماری گوتی: مەبەست لەم پرۆژەیە خزمەتکردن بە جوتیاران و ڕزگارکردنیانە لە مەترسییەکانی ویشکەساڵی.
هەمشەهری
پاشەکشەیەکی گەورە؛ دوای سێ مانگ لە شەڕ و ئالۆزی، ئیسرائیل هێزەکانی لە غەززە دەکشێنێتەوە
لە نێوان کاربەدەستانی ئیسرائیل‌دا لەسەر درێژەدان بە شەڕی غەززە، کێشە و ناکۆکی هەیە. زۆرێک لە دەستەڕاستییەکان سوورن لەسەر درێژەی شەڕەکە و کۆتاییهێنان بە حەماس. بەڵام زۆرێک لە بەرپرسان لە کابینەی حکوومەت و بەتایبەت بەرپرسانی سپا خوازیار ڕاگرتنی شەڕ بە شێوەی کاتین.
بەرپرسێکی ئەمریکایی گوتوویەتی؛ ئیسرائیل خەریکی پاشەکشەیەکی گەورەیە و سپاکەی لە غەززە دەکشێنێتەوە.
رۆژنامە تورکییەکان
سه‌باح
پرۆژه‌ی بلیمه‌ته مووشییهكان له بۆشایی ئاسمان تاقیده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ رۆژی لێپرسینه‌وه‌یه له ده‌وڵه‌تی زایۆنی
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كردین وه‌ڵامی خۆیان وه‌رگرت
سه‌ركۆماری توركیا له 97هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی میتدا، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی میته‌وه بۆ سه‌ر مۆساد، رایگه‌یاند: “ده‌زگای هه‌واڵگرییمان وه‌ڵامێكی زۆر روونی ئیسرائیلی دایه‌وه. ئه‌مه ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌مه. ئێوه مه‌حكومن به‌وه‌ی توركیا بناسن”. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له سه‌ده‌ی توركیادا جێگه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان نابێته‌وه.
سۆزجو
سوپاسی توركیا هه‌شته‌م به‌هێزترین سوپای جیهانه
زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه پسوڵه‌ی 11 مانگییان بۆ چووه‌ته‌وه، له رۆژی بوومهلهزهكهوه پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌سه هه‌ژمار كراوه
جه‌هه‌په 250 كاندیدی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیارییكرد
ئه‌نجوومه‌نی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په) 250 كاندیدی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی دیارییكرد. سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئایدن، ئه‌ده‌نه، مێرسین، هاتای بوونه‌وه به كاندید. سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سكیشه‌هیر كه پێنج خوله سه‌رۆكه، نه‌كرایه‌وه به كاندید و له‌جیاتی ئه‌و جێگره‌كه‌ی دانرا.
جمهورییه‌ت
ده‌زگای ئاماری توركیا ههڵكشانهكهی بینی؛ 8.7 ملیۆن كه‌س بێكارن
سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی بڕی ئه‌و هاوكارییانه ئاشكرا ناكات كه بۆ فه‌ڵه‌ستین كۆیكردوونه‌ته‌وه
دادگای ده‌ستووریی یاساغه‌كانی ره‌تكرده‌وه
دادگای ده‌ستووریی توركیا له رۆژی 10ی كانوونی دووه‌مدا كه رۆژی ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌یه كارده‌كه‌ن، بڕیارێكی ده‌ركرد و تیایدا ئه‌و رێكارانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به هۆكاری پێشێلكردنی مافی كه‌سیی ئاسانكاریی بۆ رێگرییكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌كات. بڕیاره‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی دادگاكه دراوه.
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆی بۆغازیچی ده‌كرێت
یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕ پڕ ده‌بن به‌ڵام هیچ رێكارێك نه‌گیراوه‌ته به‌ر
ئایا توركیا ده‌ریای ره‌ش بۆ ناتۆ ده‌كاته‌وه؟
رۆمانیا و بولگاریا ئه‌مڕۆ له ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه واژوو ده‌كه‌ن كه تایبه‌ته به پاككردنه‌وه‌ی ده‌ریای ره‌ش له مین. میدیای رۆمانیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه توركیا رێگه به كه‌شتی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌دات بچنه ده‌ریای ره‌ش.به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت ده‌بێت په‌یماننامه‌ی مۆنترۆ پارێزگاریی لێبكرێت.