زووم:
نهتهوهیهككگرتوهكان پێشبینی خۆی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی بۆ ئەمساڵ بڵاوكرده‌وه و وایده‌بینێت گەشەی ئابووریی پاشه‌كشه بكات و ته‌نها له 2.4% تۆمار ده‌كات، له‌كاتێكدا پێشتر پێشبینی کردبوو گه‌شه‌ی ئابووری بگاتە 2.7%.
له راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا ئاماژه به سێ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی کراوە، یه‌كه‌م هۆكار به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سووده، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێژه‌ی سوودیان به‌رزكرده‌وه، به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دراو به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان.
سه‌ره‌تا بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا نرخی سوودی به‌رزكردوه، دواتریش هه‌ر یه‌ک لە بانكی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و چین و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نرخی سوودیان به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه بووە به‌هۆی سستبوونی وه‌به‌رهێنان و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر پاره به مه‌به‌ستی وه‌به‌هێنان، سه‌ره‌نجام كاریگه‌ری نەرێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی دانا.
هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی، جه‌نگی نێوان وڵاتان و ناكۆكیه سیاسییه‌كانه، كه بازرگانیی جیهانی رووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی زۆر كردووەته‌وه، كۆسپ له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی ئازاد و جۆڵه‌ی كاڵا و سه‌رمایه دروستبووه، ئه‌مه‌ش ئاستی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی كه‌مكردووەته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه پیسبوونی ژینگه و گۆڕانكارییه‌كی كه‌شوهه‌وا بە هۆكارێكی دیکەی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی دادەنرێت.
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە کاردانەوەی سنوورداربوونی مەرجەکانی قەرزپێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری نرخی سوود، كه زیانی گه‌وره به گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتان بگەیەنێت، به‌تایبه‌تی وڵاته تازه پێگه‌یشتوه‌كان.
پێشبینییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەی ئابووریی جیهانی خراپتربوون لە پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، سندوقەکە پێشبینی کردووە گەشەی ئابووریی جیهانی بۆ ئەمساڵ نزیکەی 3% و 2.9% داببه‌زێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باوه‌ری وایه گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قۆناغی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی گه‌یشته 3.4%، به‌ڵام لهوکاتە به‌دواوه ئابووریی جیهان دووچاری گرفت و كێشه‌ی زۆر بووەته‌وه، كۆرۆنا توانای به‌رهه‌مهێنان و چالاكییه ئابوورییه‌كانی هێنایه نزمترین ئاست، دواتریش جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكراین كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی و گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه دروستكرد.