52
زووم
بەگوێرەی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین دەبوو ئەمڕۆ پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئەو ناوچانە دەستیپێبکردایەتەوە، بەڵام پەیامنێرانی زووم سەردانی زۆرێک لە ناوەندەکانی خوێندنیان کرد و دەرکەوت بڕیارەکە بە تەواوی جێبەجێنەکراوە و تائێستاش بەشێکی زۆر لە مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت و نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.