31
زووم:
پاش رۆژێک لە دەستگیرکردنی و بەهۆی دەربڕینی ناڕازایەتی لە گردبوونەوەیەکدا لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئیدریسی نانەوا ئازادکرا.
تاڤگە عومەر، بەرپرسی هۆبەی یاسایی لە دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم و هەروەها برایەکی ئیدریس، هەواڵەکەی بۆ زووم پشتڕاستکردەوە.
دوێنێ ژمارەیەک لە خاوەنی نانەواکانی هەولێر دژی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون گردبوونەوە، ئیدریسی نانەوا یەکێک بوو لە بەشداربووان و قسەی بۆ چەند میدیایەک کرد، بەهۆیەوە شەوی رابردوو دەستگیرکرا.