54
زووم:
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، دەڵێت، وێڕای ئەوەی باجی گەورەی کۆمەڵکوژییان داوە، بەڵام دوژمن نەیتوانیوە هیچ ئامانجێک لە جەنگدا بەدەستبهێنێت.
ئیسماعیل هەنییە لە گوتارێکیدا لە کۆنگرەی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، ئیسرائیل لەم جەنگەدا سێ ئامانجی دیاریکردووە، ئەوانیش کۆتاییهێنان بە مقاوەمەت، رزگارکردنی دیلەکان و دەرکردنی هاوڵاتیانی غەزە بۆ میسر.
هەنییە راشیگەیاند، ئیسرائیل چوار قۆناغی دیاریکردووە، ئەوانیش بریتین لە بۆردومانی ئاسمانی، هێرشی زەمینی، ئۆپراسیۆنی چڕ دژی مقاوەمەت و قۆناغی سیاسی.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا پاشئەوەهات، هەوڵدەدرا پرسی فەڵەستین پەراوێز بخرێت.