زووم:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ جه‌نه‌راڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا و شاندێكى ياوه‌رى کۆبووەوە، گفتوگۆیان لەبارەى پاراستنى هێزەکانى هاوپەیمانان و یەکخستنەوەى پێشمەرگە و هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ، سێشەممە شاندەکە سەردانى نێچیرڤان بارزانى کردووە، له كۆبوونه‌وه‌کەدا گفتوگۆیان لەبارەى هەندێک پرس کردووە، وەک هاوکارى هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، يارمه‌تيدانى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه لە رووى مه‌شق و راهێنان و راوێژى سه‌ربازییەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له عێراق كرده‌وه، هاوڕابوون سهقامگيريى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه دەبێت هیچ دەرفەتێک نەدرێت تیرۆر سەرهەڵبداتەوە. هاوکات باسیان له هێرشه درۆنييهكان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش کردووە.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و يهكخستنهوهى هێزەکانى پێشمه‌رگه، ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، شه‌ڕ له غه‌زه و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه و تهوهرەکانى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.