31
زووم:
بەیانى ئەمڕۆ، لەناو بازارى قەزاى بەردەڕەش و بەهۆى رووداوى هاتووچۆوە، دوو ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆی قەزاکە بە زوومى راگەیاند، رووداوە کاتژمێر 7:30 خولەکى بەیانى ئەمڕۆ لەناو بازاڕى بەردەرەش روویداوە، سەیارەیەکى جۆرى لاندکرۆزەر خۆى کێشاوە بە تراکتۆرێکى کۆمپانیایەکى پاککردنەوەدا کە کرێکاری گواستووەتەوە، بەهۆیەوە دوو ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.
هاوکات نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسى راگەیاندنى نەخۆشخانەى ئاکرێ بە زوومى گووت، سێ ژینگەپارێز برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.