رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
هێشتا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناسەقامگیرە
- هێشتا رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەهێزکردنی بەهای دیناری عێراق لەڕێگەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی دۆلار لە مامەڵە داراییەکاندا نەبووەتەهۆی جێگیرکردنی نرخی دینار و رۆژانە هاوڵاتیان تووشی گرفت و کێشە دەبن لەوبارەیەوە
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەکەی گوتووە، سەرجەم رێکارەکان کاریگەرییەکی کەمیان هەبووە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، چونکە بەقاچاخبردن و سپیکردنەوەی پارە لەڕێگەی هەندێک بانکەوە بەردەوامە.
شەرق ئەوسەت
لەڕێگەى مۆبایلەوە بۆچوونى هاوڵاتییانى عێراق وەردەگیرێت لەسەر مانەوەى هێزە بیانییەکان
- حکومەتى عێراق لە رێگەى مۆبایل و تۆڕەکانى پەیوەندییەوە، بۆچوونى هاوڵاتییان وەردەگرێت بۆ مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراق.
تێکستى ئەو نامانەى بە هاوڵاتییان و بەشداربووانى تۆڕەکانى پەیوەندیی گەیشتووە، ناوى (ناوەندى عێراقی بۆ پێوانەی بۆچوونەکان)ی لەسەر نووسراوە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە را و بۆچوونى هاوڵاتیانى عێراق بۆ مانەوە یاخود رۆشتنى هێزەکانى هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراق بزانێت.
عەرەب
سەرکردەکانى هەرێمی کوردستان داوا لە ئێران دەکەن هاوپەیمانەکانی لە عێراق فشارەکانیان کەم بکەنەوە
- سەرکردەکانى هەرێمی کوردستان کارت و رێگەى جۆراوجۆر بەکاردێنن بۆ کەمکردنەوەى فشارەکانى ئەو هێز و میلیشیا چەکدارییانەى لە ئێرانەوە نزیکن و لە رێگەى درۆن و موشەکەوە هەرێمی کوردستان و هەندێک شوێنی دیاریکراوى ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەشداربوون لە پرسەى روداوەکەى شاری کرمان، سەردانى باڵیۆزخانەى ئێرانی کرد لە هەولێر و ئەو پەیامەى بە باڵیۆزی ئێران گوت کە هەرێم بەهیچ شێوەیەک نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر درواسێکانى و بەتایبەت ئێران کە بە دۆستى خۆی دەزانێت.
قودس
ئیسرائیل زەبرێکی بەئازاری لە حزبوڵا دا و ئەگەری هەڵکشانى گرژییەکانی زیاتر کرد
- بە کوژرانى فەرماندە سەربازییە مەیدانییەکەى، حزبوڵا لە باشوری لوبنان هەڕەشەى توند لە ئیسرائیل دەکات و ئاڵۆزی و گرژییەکانى بەرەى جەنگی حزبوڵا- ئیسرائیل زیاتر هەڵدەکشێت.
ویسام حەسەن، ئەو فەرماندە سەربازییەى لە باشوری لوبنان بە بۆردومانى سوپای ئیسرائیل کوژرا، ژنبرای حەسەن نەسروڵای رابەری گشتى حزبوڵای لوبنانە، کوژرانى ئەو سەرکردەیەش پاش کوژرانى ساڵح عاروری جێگری سەرۆکى مەکتەبی سیاسی حەماس دێت لە لوبنان.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەڵێت، قەدەری ئەو کەشتییەی دوێنی رەوانەی سەر مانگ کرا لە مەترسیدایە، چونکە کێشە لە بزوێنەرەکەیدا هەیە
- دوێنی، یەکەم کەشتی دامەزراوەی ناسای ئەمریکا رەوانەی سەر مانگکرا، بۆئەوەی دوای 50 ساڵ لەسەر رووی هەسارەکە بنیشێتەوە، بەڵام ئەو کۆمپانیایەی کەشتییەکەی هەڵداوە دەڵێت، داهاتووی گەشتەکەی لە مەترسیدایە، چونکە کێشیەیەک لە بزوێنەرەکەیدا هەیە. ئەم کێشەیەش دوای حەوت کاتژمێر لە دەستپێکردنی گەشەتەکەی دروستبووە.
واشنتن پۆست
بەهۆی زۆربوونی فشارەکانی سەری و نزیکبوونەوەی شەڕ لێی کۆتا نەخۆشخانەی غەزە چۆڵکرا
- هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی غەزە، نەخۆشخانەی ئەقسای وەک کۆتا نەخۆشخانەی کەرتەکە ناچار کرد، چۆڵبکرێت لەلایەن نەخۆش و ستافی پزیشک و کارمەندانەوە. ئەمەش بریندارانی لە دۆخێکدا هێشتووەتەوە کە هیچ بژاردەیەکی گونجاویان نەماوە بۆئەوەی چارەسەریی وەربگرن و رێکخراو نێودەوڵەتییە پزیشکییەکانیش تیمەکانی خۆیان لەو نەخۆشخانەیە کشاندووەتەوە.
ئۆرشەلیم پۆست
ئیسرائیل پەنا دەباتە بەر هێرشی کوشندەتر بۆ سەر ئەو ئامانجانەی سوریا کە لە ئێرانەوە نزیکن
- ئیسرائیل دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر ئەو پێگانەی سوریا کە گرووپەکانی نزیک لە ئێرانی تێدایە و بۆ ئەو مەبەستەش، بارهەڵگر، ژێرخان و ئەو کەسانەی کە چەکی بۆ دابین دەکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای حەماسی کوشت. هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی رێگە نادات لە سوریاوە هێرشی مووشەکی بکرێتە سەر خاکی وڵاتەکەی.
عەرەب نیوز
شا عەبدوڵای ئوردن دەڵێت، هێرشەکانى ئیسرائیل غەزە دەکات بە نەوەیەکى بێ باوک
- دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی غەزە، ئاماری زۆرترین قوربانییانی هێرشەکەی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە، شا عەبدوڵڵای ئوردن رایگەیاند، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتییانی غەزە، کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، خەریکە غەزە دەبێت بە نەوەیەکى بێ باوک.
گوتەکانی شا عەبدوڵڵا لەکاتێکدایە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی لە هەوڵدایە چارەسەرێک بۆ دۆخەکە بدۆزنەوە.
رۆژنامە تورکییەکان
سهباح
- موراد كوروم له شهقامهوه دهستی به بانگهشه كرد
- كرێی گواستنهوهی بهكۆمهڵ 18% زیادیكرد
- ههموو رۆژێک 10 منداڵ له غهزه كهمئهندام دهبن
سۆزجو
- كۆی ههڵاوسانی 20 وڵاتی پێشكهوتوو له توركیا كهمتره
- ئهو فڕۆكهیهی ئهڵمانیا به ئێمهی نهدا، دایه سعودیه
- نرخی بیره 35% گران بوو
جمهورییهت
- لهوكاتهدا كه موراد كوروم وهزیر بووه، كۆمهڵكوژی ژینگه کراوە
- ئیی پارتی بهشداریی لهو گردبوونهوه جهماوهرییهدا ناكات كه جهههپه لهپێناو ئازادیی جان ئاتالای سازی دهكات
- هێرشكرایه سهر شۆفێرانی تهكسی كه خۆپیشاندانیان دهكرد و دوو كهسیان دهستگیركران
ئهڤرهنسهل
- مووچه 7500 لیره و قیستی یهكهكانی نیشتهجێبوون كه حكومهت دروستیان دهكات21 ههزار لیرهیه
- له بهرههمی زهیتوندا گهڕاینهوه بۆ 50 ساڵ لهمهوبهر
- ئهو بهندهرانهی خاوهنكارهكانی نزیك له ئاک پارتی بهڕێوهی دهبهن خۆشحاڵن به بهردهوامی بازرگانی لهگهڵ ئیسرائیل
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
دۆخی گلدانەوەى ئاوی بەنداوەکانی تاران لە قەیران دایە
- 100 رۆژ بەسەر رۆژە پڕئاوەکانی ساڵدا تێدەپەڕی، بەڵام بەهۆی باران نەبارینەوە دۆخی گلدانەوەى ئاوی بەنداوەکانی تاران جێی نیگەرانییە و بەگوێرەی ئامارەکان نیوەی ساڵی رابردوو بەنداوەکان ئاویان تێدانییە.
بەگوێرەى ئەو 100 رۆژەی باران نەباریوە، 56%ـی رادەی ئاوی تێهاتوو لە بەنداوەکان کەمی کردووە.
ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا لە رێگەی بارانبارینەوە 20%ـی ئاوی پاشەکەوتی بەنداوەکان زیاد نەکرێت، تاران بۆ ئاوی خواردنەوە بەتەواوەتی تووشی گرفت دەبێت.
ئێعتماد
مێژوویبوونی رەتکردنەوەی شایستەیی کاندیدان لە ئێران تۆمارکرا؛ 14هەزار کەس رەتکرانەوە
- بۆ ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ئێران، لە چاو هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە، زۆرترین بەربژێر شایستەبوونیان رەتکراوەتەوە.
شورای چاودێریی رێبەری کە بە شانازییەوە دەڵێ 11 هەزار کەس تەئیدی سەڵاحییەت کراون، دەبێ ئەوەش بڵێ کە 14هەزار کەسیش ڕەت کراونەتەوە.
بۆ ئەم خولە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان زیاتر لە 55%ـی کاندیدەکان رەت کراونەتەوە
ئەبرار
یەک میلیۆن ئێرانی بۆ کارکردن لە وڵاتانی کەنداو، وڵاتەکەیان جێهێشتووە
- جیا لەو کەسانەی وڵات بەجێدەهێڵن و بۆ کار و خوێندن پەڕیوەی هەندەران دەبن، خەڵکێکی یەکجار زۆری دیکەش لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەیان خەریکی کارن.
لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا ساڵانە 12 هەزار کەس لە ئێرانەوە بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتانی کەنەدا، ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا و یەکێتی ئەوروپا ڤیزایان پێدراوە.
لە ساڵانی دواییدا ریژەی چوونی ئێرانیان بۆ وڵاتانی عەرەبی لە کەنداو زیادی کردوە و بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی چاودێریی کۆچ و کۆچبەران، هەر ئێستا یەک میلیۆن ئێرانی لەم وڵاتانە خەریکی کارن کە زۆربەیان کەسانی لێهاتوو و هەڵکەوتەن.
کەیهان
لە رێگەی وڵاتێکی عەرەبییەوە ئەمریکا پەیامی تایبەتی بۆ ئێران ناردوە
- باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا رایگەیاند، ئەمریکا لە رێگەی وڵاتێکی عەرەبی لە کەنداو سەبارەت بە دۆخی غەزە و پێشگیری لە فراوانبوونی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، پەیامی بۆ ئێران ناردووە.
حوسێن ئەکبەری، باڵوێزی ئێران لە سوریا رایگەیاند، 11 رۆژ بەرلەئێستا ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتێکی عەرەبییەوە پەیامی بۆ ناردوین و جیا لە دۆخی فەلەستین باسی هێندێک بابەتی دیکەشیان کردووە. ئەو دەڵێت، ئەمریکا لە رێگەی چەند دەستەیەکەوە داوای وتوێژی لە ئێران کردووە.