زووم..
شەوی رابردوو 81ـەمین رێوڕەسمى دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆبس، لە شاری بێڤەرلی هیڵز لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو، باشترین فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیی تێیدا دەستنیشان کران. فیلمی درامیی ئۆوپنهایمە، وەک باشترین فیلمی ساڵ و زنجیرەی سەکسێشن، وەک باشترین زنجیرە فیلم دەستنیشان کران.
لە رێوڕەسمەکەدا فیلمی ئۆوپنهایمە پێنج خەڵاتی دیکە و خەڵاتی سەرەکیی رێوڕەسمەکەى بەدەستهێنا.
هەریەک لە کیلییەن مۆرفی، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە و رۆبێرت داونێی وەک ئەکتەریی پشتیوانیی فیلمەکە خەڵاتی باشترین نمایشکردنیان پێبەخشرا. کریستۆفەر نۆلان، کە دەرهێنەریی فیلمەکەیە، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێبەخشرا.
سەبارەت بەو فیلمەی خەڵاتی زۆرترین داهاتی بەدەستهێنا، فیلمی باربیی بوو، کە بڕی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا بوو. ئەمەش لەکاتێکدایە فیلمی ئۆوپنهایمە، کە خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا، توانیویەتی 954 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت.
لە خانمانی ئەکتەریش، لیلی گڵادستۆون، لە فیلمی کیڵەرس ئەڤ ذی فڵاوەر موون، وەک باشترین ئەکتەر هەڵبژێردرا.
خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆبس، ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی پەیامنێرانی بیانی هۆڵیوودەوە دابەشدەکرێت، ئامانج لێی دەستنیشانکردنی باشترین هونەرمەند، ئاکتەر، فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانە. ئەم خەڵاتە لەساڵی 1944ـەوە لەلایەن کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی لۆس ئەنجلۆسەوە دامەزراوە.