زووم:
بەرەى تورکمانى پێشنیاز دەکات پۆستى پارێزگاری کەرکوک بکرێتە خول و هەر 16 مانگ جارێک لە لایەن یەکێک لە پێکهاتەکانەوە بەڕێوەببرێت.
بەرەى تورکمانی لە راگەیەنراوێکدا لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی و پۆستى پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، تورکمان زەرەرمەندی یەکەمی گۆڕینى دیمۆگرافیای کەرکوک بووە بەر لە ساڵی 2003 و دوای ئەو ساڵەش هەمان سیاسەت بەرامبەرى پیادەکراوە، بۆیە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەنگدانەوەی رەسەنایەتى کەرکوک نییە لەڕووی مێژوویی و جوگرافییەوە.
بەرەى توركمانى جەختدەکاتەوە لە پێکهێنانى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا دەبێت پۆستى پارێزگاری کەرکوک لەنێوان پێکهاتەکانى کەرکوکدا (کورد و عەرەب و تورکمان) دابەشبکرێت و هەر لایەنێک بتوانێت 16 مانگ ئەو پۆستە بەڕێوەببات، بەرەى تورکمانى بە مەحاڵى دەزانێت پۆستى پارێزگار تەنها بە رێککەوتنى نێوان دوو لایەن هەڵببژێردرێت.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 18 کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بەرێوەچوو، پێکهاتەی تورکمان دوو کورسی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوکی بەدەستهێنا