زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەبی جەدید
-بەڵێنەکانى سودانى دادى نادەن، ئەگەر گرووپە چەکدارەکان مکوڕبن لەسەر دەرکردنى ئەمریکییەکان
-هێرشى ئەو گروپانەى خۆیان ناوناوە “مقاوەمەى ئیسلامی” بۆ سەر هێزە ئەمریکییەکان بەردەوامییان هەیە و سیاسییەکانیشیان بەدەنگی بەرز داواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا دەکەن، هەردولاشیان باوەڕیان وایە بەڵێنەکانى سودانى جدی نین.
سەباح
-پشکنینى مادەى هۆشبەر بۆسەرجەم فەرمانبەرانى دەوڵەت دەکرێت
-بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى مادەهۆشبەرەکان لە وەزارەتى ناوخۆی عێراق پلانى داناوە بۆ پشکنینى سەرجەم کارمەندانی وەزارەتەکەیان و پاشان پشکنینى سەرجەم فەرمانبەرانى دەوڵەت و ئەوانەش کە داواى مۆڵەتى شۆفێریی دەکەن، لەگەڵ ئەوانەى کە مۆڵەتى چەکهەڵگرتنیان هەیە.
دەستوور
-چوارچێوەى هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانى پۆستى پارێزگاکان لەنێوان خۆیاندان دابەشدەکەن
-بەغداد و قادسیە بۆ دەوڵەتى یاسا: موسەنا و نەجەف بۆ رەوتى حیکمە، میسان و دیالە و بابل و زیقار بۆ هاوپەیمانى نەبنى، بەسرە بۆ تەسمیم، واست بۆ واست ئەجمەل، کەربەلاش بۆ ئبداع کەربەلا، مەرجیش گۆڕینى پارێزگارەکانیانە.
شەرقولئەوسەت
-لە کوردستان نەبوونى مووچە هاوڵاتییانى ماندوو کردووە، فەرمانبەرانیش پەنا بۆ کرێی رۆژانە دەبەن
-نەدانى مووچەى فەرمانبەران لە هەرێمى کوردستان تەنگی بە هاوڵاتییان هەڵچنیوە و بووەتە فشارێکی بەهێز بۆ سەر حزبە دەسەڵاتدارەکانى کوردستان، بەشێکیان داوا دەکەن راستەوخۆ لە بەغدادەوە مووچەکانیان پێبدرێت.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
-کتێبخانەی بەریتانیا رووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە
-کتێبخانەی بەریتانیا کە یەکێکە لە کتێبخانە گەورەکانی جیهان رووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و حکومەتی وڵاتەکە دەبێت حەوت ملیۆن پاوەن خەرج بکات بۆ ئەوەی دووبارە بنیادی بنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا 40%ی کۆی گشتیی کتێبەکانی لەدەستدەدات کە بە زیاتر لە 170 ملیۆن سەرچاوە هەژماردەکرێن.
واشنتن پۆست
-باراک ئۆباما داوا لە جۆ بایدن دەکات هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیان بەهێزتر بکەن
-باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوا لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەکات هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیان بەهێزتر بکەن و دەشڵێت، تیمی دیموکراتەکان پێویستیان بە بڕیاردەری بەهێزتر هەیە. ئەمەش لەکاتێکدایە تادێت ترسی دیموکراتەکان لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا زیاتر دەبێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لە راپرسییەکاندا ترەمپ دەنگی لە بایدن زیاتر بەدەستهێناوە.
ئۆرشەلیم پۆست
-ئەنتۆنی بلینکن و جۆزێف بۆرێل داوای هەوڵی دیبلۆماسی دەکەن لە باکوری ئیسرائیل
-هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جۆزێف بۆرێل، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە داوا دەکەن ئەو ئیسرائیلییانەی کە لەسەر سنووری لوبنان ئاوارەبوون بگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە باکوری وڵاتەکە، ئەمەشی وەک هەوڵێکی دیبلۆماسیی ناوبردووە کە دەبێت لەگەڵ حزبوڵای لوبناندا بگیرێتەبەر.
عەرەب نیوز
-حزبوڵا ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل کرد
-حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، 60 مووشەکی ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل کردووە، ئەمەشی بە تۆڵەی کوشتنی سەرکردەیەکیان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ناوبردووە. دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکانیش بەدرێژایی سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان شەڕ و پێکدادان بەردەوامبووە، لەکاتێکدا جۆزێف بۆرێل، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە، بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە و فراوانتربوونی شەڕەکە لە لوبنان بووە.
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
-سیخوڕهكانی مۆساد لە تورکیا به 100$ زانیارییان كۆكردووەتهوه
-ئهردۆغان و بلینكن باسی غهزه و سوید و F-16یان كرد
-له ئاسمان دهرگای فڕۆكهیهك تهقی
سۆزجو
-یهكێك له سیخوڕهكانی ئیسرائیل له مزگهوتدا گوتاری پێشكهشكردووه
-موراد كوروم بووه ركابهری ئیمامئۆغڵو لهسهر لیستی ئاك پارتی ههڵبژاردنی شارهوانییهكاندا
-ئهردۆغان بهر له هەڵبژاردن رایگهیاندبوو چاوپێكهوتن لهكاتی وهرگیران له كهرتی گشتیی نامێنێت، وا دهرنهچوو
جمهورییهت
-بهڵێندهری ئاكهپهیی ئهو سیتییهی له میانی بوومهلهرزهكهدا 97 كهس گیانیان لهدهستدا، ئازاد كرا و خێزانهكان كاردانهوهیان نیشاندا
-له سهردهمی دهسهڵاتی ئاك پارتیدا موچهی كرێكار و خانهنشینان كهمتر بووه له كهمترین موچه
-له كۆبوونهوهكاندا فشار لهپێناو ئاگربهست له غهزه خرایه سهر بلینكن
ئهڤرهنسهل
-ژههراویبوون له بهشه ناوخۆییهكانی خوێندكاران كۆتایی نایهت
-خانهنشینان داوای كهمترین موچهی فهرمانبهران دهكهن
157 ههزار خوێندكار كه مافی چوونه زانكۆیان بهدهست هێناوه، نهیانتوانی ناوی خۆیان تۆمار بكهن
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
40%ـی دەرمانخانەکانی ئێران روو لە مایەپوچبوونن
-شارام خاندانی، سەرۆکی ئەنجومەنی دەرمانسازەکانی ئێران رایگەیاند، دۆخی ئابووریی دەرمانسازەکانى ئێران لە قەیران دایە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە دەرمان هیچ پشتیوانەیەکی مادییان نییە. ئێستا، کە کۆمپانیاکان ناتوانن خەرجییەکانیان دابینبکەن، زیاتر لە 40%ـی دەرمانخانەکان مایەپووچ دەبن
سەنعەت
-رێگری لە قسەکردنی سەرۆککۆمارەکانی پێشوو، ئاستی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دادەبەزێنێت
-محەممەد هاشمی رەفسەنجانی، براى هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکۆماری پێشووتر دەڵێت، بە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێستام گوت، تۆ هەشتەمین سەرۆککۆماری ئێرانی، ئەی ئەوانەی دیکە لە کوێن؟ هەندێکیان مردون و ئەوانی دیکەش مۆڵەتى دەرکەوتن و قسەکردن و تەنانەت بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمێکی سەرەخۆشی پێ نادرێ.
-ئەو دەڵێت، ئەگەر نەهێڵن سەرۆککۆمارەکانی دیکە قسە بکەن، بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان زۆر کەم دەبێتەوە.
ئێعتماد
-بناژۆخوازان هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان دەدەن و بۆ بەشداریکردنی رێفۆرمخوازانیش لە هەڵبژاردنەکان هەوڵ دەدەن!!
-چالاکوانانی سیاسی لە بەرەی رێفۆرمخواز، بەرامبەر بە رەتکردنەوەی شایستەبوونی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانى ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
جمهوری ئیسلامی
-ئێران و عێراق مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا
-بەبۆنەی چوارساڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە، هێزەکانی بەسیجی ئێران و هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە چۆمی ئەروەند مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا