زووم:
ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد دەکاتەوە، پرسى بودجە، مووچە و یاساى نەوت و گاز، لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی سێ رۆژی داهاتوویان دەبێت.
لەبارەی ناوەرۆکی سەردانەکە زووم قسەی لەگەڵ و هونەر جەمال، گوتەبێژى وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کرد.
شاندەکە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوورى سەرۆکایەتى دەکات، ئۆمێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و نوێنەری وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە شاندەکەدا بەشدارن.
گوتەبێژى وەزارەتى دارایی دەڵێت، تەوەرى سەرەکیی کۆبوونەوەکان، هەموارکردنەوەى یاساى بودجە و پرۆژەیاساى نەوت و گازى عێراق دەبێت.
بڕیارە شاندەکە سێ رۆژ لە بەغداد بمێنێتەوە
هونەر جەمال گوتی، بڕیارە شاندەکە سێ رۆژ لە بەغداد بمێنێتەوە.
لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچە هونەر جەمال دەڵێت، پێدەچێت بەغداد رازی بێت بە ناردنى 700 ملیار دینارى دیکە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.