29
رۆژنامە عەرەبییەکان
دەستوور
عێراق گەورەترین هاوردەکاری شتومەکی ئوردن بووە لە ساڵی 2023 دا
- ژووری بازرگانى ئوردن: گەورەترین قەبارەى هەناردەکردنمان لە ساڵی 2023 دا بۆعێراق بووە، بەدواى ئەویش دا ئیمارات و پاشان عەرەبستانى سعودییە دێت، شمەکەکانیش بریتیبون لە بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان، بۆ ئەومەبەستەش 2232 ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لەماوەى ئەوساڵەدا چوونەتە عێراق.
شەرقولئەوسەت
سودانى چووە سەنگەرى حەىشدى شەعبی و دەڵێت، لەگەڵ ئەمریکیەکان گەشتوینەتە کۆتایی
- لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەنجومەنى دادوەریی وڵاتەکەیدا، سودانى رایگەیاندووە هێرشەکەى ئەم دواییەى سەر حەشدى شەعبی پێشێلکارییەکى گەورەى بنەما نێودەوڵەتییە و ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانى بە سەرکردەکانى سەرکەوتن ناوهێناوە، دوای کۆبوونەوەکەش هاشم ریکابی، گەورەراوێژکاری سودانى رایگەیاندووە رۆڵی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هاتووە و ئێستا ئێمە دەتوانین بەرگریی لە خۆمان بکەین.
قودسی عەرەبی
لە غەزە کوشتار بەردەوامەو رێژەى بریندارەکانیش بەرزتردەبێتەوە
- پێگەی -میدڵ ئیست ئای-بەریتانى رایدەگەیەنێت لە 24 کاتژمێری رابوردودا 162 کوژراو و 296 بریندار هەبووە و بەشێکی زۆر لە فەلەستینییەکان لە سەرشەقام و بە فیشەکى راستەوخۆ و لە نزیکەوە دەکوژرێن، بەشێک لە کوژراوەکانیش بە بەرچاوى خێزانەکانیانەوە ئەنجام دەدرێن.
عەرەبی جەدید
بەشێک لە نەشتەرگەری بریندارەکانى غەزە بە بێ سڕکردن ئەنجام دەدرێت
- بەهۆی برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکان و کەمبوونەوەى دەرمان و پێداویستى پزیشکی، پزیشکەکان ناچارن بەشێک لە نەشتەرگەرییەکانیان بە بێ مادەى سڕکەر(بەنج) و ئارامکەرەوە(مسکن) ئەنجام بدەن.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، “لە گوێی گادا نوستووە” لەکاتێکدا لافاو ئینگلتەرا وێران دەکات
- بەشێکی فراوانی ئینگلتەرا بە لافاو کۆتایی بەم هەفتەیە هێنا دوای ئەوەی ئاستی رووبار و ئاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاوە بەرزبووەوە. ئەمەش قەیرانێکی دیکەی تاڵی لەبارەی دابینکردنی بودجەیەک بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان خستووەتە بەر باس. سەرۆکی پارتی کرێکارانیش، کە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیە، دەڵێت سوناکی سەرۆکوەزیران “لەگوێی گادا نوستووە.”
واشنتن پۆست
جۆ بایدن هۆشداریی دەدات لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024ی وڵاتەکەی
- لە یەکەم پەیامیدا لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، هەڵبژاردنی ساڵی 2024ی بە جەنگێک وەستکرد کە پەیوەستە بە داهاتووی دیموکراسیی لە وڵاتاکەدا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و رکابەریی سەرەکی وەک هەڕەشە بۆسەر دیموکراسیی ناساند.
عەرەب نیوز
فشارە دیبلۆماسییەکان بۆ راگرتنی شەڕی غەزە لێی دەڕژێت
- دوێنێ هەینی ژمارەیەکی زۆر دیبلۆماتکاریی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا گەیشتنە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وەک هەوڵێکی دیبلۆماسی نوێ دەبینرێت بۆ کۆتاییهێنانی شەڕی ئیسرائیل و غەزە و رێگرییکرد لەوەی جەنگەکە بۆ کەرتی رۆژئاوا لە فەلەستین و بۆ لوبنان تەشەنە بکات. دیارترین ئەو سەرکردانی بۆ ئەو مەبەستە هاتوونەتە ناوچەکە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی کارووباریی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بوون.
ژاپۆن تایمز
تیمە فریاگوزارییەکانی بومەلەرزەکەی ژاپۆن خۆیان بۆ کەشوهەوای سەخت ئامادە دەکەن
- بەهۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای ئیشیکاوای ژاپۆن، هێشتا سەدان کەس بێسەروشوێنن و تیمەکانی فریاگوزاریش خۆیان بۆ کەشوهەوایەکی سەخت ئامادە دەکەن چونکە پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا وڵاتەکە رووبەڕووی شەپۆلێکی سەختی بەفر و باران ببێتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە تا ئێستا لانیکەم 94 کەس گیانیان لەدەستداوە و 222 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- 26 کەس لە نوێنەرانی ئێستای پەرلەمانی ئێران شایستەبوونیان بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتوو رەتکرایەوە
- شایستەبوونی چەند کەسێک لە سیما ناسراوەکانی بەرەی رێفۆرمخواز بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە لایەن شوورای چاودێرییەوە پشتراستکرایەوە
- وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، پێنج کەسی پێوەندیدار بە تەقینەوەکانی کرمان دەستگیرکراون و یەکێک لەوانەی خۆی تەقاندووەتەوە، خەڵکی تاجیکستانە
شەرق
- تەمەنی بوون بە دایک و باوک لە شاری تاران لە بەرزبوونەوەدایە؛ بوون بە باوک 32 ساڵ و بوون بە دایک نزیک بە 28 ساڵ
- چەند کەسێک لەوانەی شایستەبوونیان بۆ نوێنەرایەتیی پەرلەمان رەتکراوەتەوە، لە پێداچوونەوەی شوورای چاودێریی، کاندیبونیان پشتڕاستکرایەوە
- بۆ خۆڕێکخستن لەگەڵ بازاڕەکانی جیهانی، رەشنووسی گەڵاڵەی پێشنیازیی گۆڕینی رۆژانی شەممە بە رۆژی پشوو دەدرێتە پەرلەمانی ئێران
ئەبرار
- رەخنەگرانی دەوڵەت و پەرلەمان خۆکاندیدکردنیان بۆ نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی داهاتوو رەت دەکرێتەوە
- دەزگاکانی هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دژایەتیکردنی ئێران، داعش زینددوو دەکەنەوە
- زیادکردنی نرخی ئینتەرنێت لە دۆخی ئابووریی ئێستادا، گوشاری زیاتری خسووەتەسەر خەڵک
کەیهان
- بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلمان، 11 هەزار کاندید لە لایەن شوورای چاودێرییەوە شایستەبوونیان پەسەند کراوە
- لەوانەیە سپای ئیسرائیل بەبێ رووبەڕووبوونەوەی زیاتر، غەزە چۆڵ بکەن
- تێرۆریستانی ئابووری و میدیایی، بەسەر خوێنی قوربانیانی کردەوەی تێرۆریستییەکەی کرمانەوە هەڵدەپەڕن و کەسیش هیچیان پێ ناڵێت!!
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
- ئهمڕۆ ئهردۆغان و بلینكن كۆدهبنهوه
- جهههپه ئهكرهم ئیمامئۆغڵوی كردهوه کاندیدى سهرۆكایهتی شارهوانی ئهستهنبوڵ
- ئهردۆغان دهڵێت، لهبارهی بڕی كهمترین موچه بهڵێنهكهمان بردووهته سهر
سۆزجو
- سهرۆكی دادگای باڵا دهڵێت ناكۆكی قوڵمان له بۆچوونهكان لهگهڵ دادگای دهستووریی ههیه
- درووشمی جهههپه له ههڵبژاردنی شارهوانییهكان له ئهستهنبوڵ: بهخێرایی تهواو بۆ پێشهوه
- نۆره بۆ هێلكهی ههرزان گیراوه كه دانهی به سێ لیرهیه
جمهورییهت
- ئیسرائیل نیازی نییه له غهزه بكشێتهوه
- كهسوكاری ئهو كهسانهی له بوومهلهرزهكانی مهڕهشدا گیانیان لهدهستدا داوا دهكهن بهرپرسیاران دادگایی بكرێن
- دراوی 200 لیرهیی له ماوهی دوو ساڵدا به رێژهی 229% ژمارهی زیادیكردووه بهڵام نرخی 14.8 له دۆلارهوه بووهته 6.9 دۆلار
ئهڤرهنسهل
- پیشهسازیی جهنگ گهشه و ههقدهستی كرێكاران كهم دهكات
- له دوای كۆمهڵكوژییهكانی ئێرانهوه گرژییهكان تا دێت ههڵدهكشێن
- پسپۆڕان دهڵێن دهسهڵات لهرێگهی دهستووری نوێوه، كه دوای ناكۆكی نێوان دادگاكان باسی دهكات، دهیهوێت خۆی له چاودێرییهكان بدزێتهوه