زووم؛
رۆژی هه‌ینی رێكخراوی خۆراكی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند نرخی خۆراكیه جیهانیه‌كان له‌نێویاندا دانه‌وێله‌و رۆنی رووه‌كی به‌رێژه‌ی %13.7 دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردكردن به ساڵی رابردوو.
به‌پێی ئاماژه‌و داتاكانی رێكخراوه‌كه كه پێوانه و چاودێری گۆرانكاری له نرخی خۆراكه سه‌ره‌كیه‌كانی جیهاندا ده‌كات، نرخی خۆراكه سه‌ره‌كیه‌كان به رێژه‌ی 15.4 له ئه‌مساڵدا دابه‌زیووه, ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی نرخه‌كانی ساڵی رابردووه كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماژه‌كانی رێكخراوه‌كه گه‌نم، گهنماشی زۆرترین دابه‌زینی به‌خۆوه بینیووه، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو به‌رێژه‌ی %21 به‌رزبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی كاریگه‌ریه‌كانی دیارده‌ی كه‌شووهه‌وای نینۆ بوو له‌سه‌ر به‌رهه‌می جیهانی، سه‌رباری ئهورێكارانهی كه هیند سه‌پاندبووی به‌سه‌ر پرۆسه‌كانی هه‌نارده‌كردندا.
نینۆ دیاردەییەکی کەشوهەوای سروشتییە، پەیوەندی بە گەرمبوونی رووی زەریاکانەوە هەیە لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن، کە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر شێوازی کەشوهەوا و بارودۆخی زەریاکان و ماسیگرتنی دەریایی لە سەرانسەری جیهاندا
هاوكات به‌پێی ئاماژه‌كانی رێكخراوی فاو، رۆنی رووه‌كی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆووه بینیووه، گه‌یشتووته رێژه‌ی %32.7 له ساڵی 2023 دا، به‌به‌راوردكردن به ساڵی 2022. ئه‌م دابه‌زینی نرخه‌ش به‌رده‌وامبووه تاوه‌كو مانگی كانونی یه‌كه‌م.
به‌لام شه‌كر، له‌سه‌ربنه‌مای هه‌لسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی ڕێکخراوەکە، ته‌نها مادده‌ی خۆراكیه كه نرخه‌كه‌ی دانه‌به‌زیووه، به‌ڵكو به‌رێژه‌ی %26.6به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌پێی ئاماژه‌كان له‌مانگی كانونی یه‌كه‌مدا نرخه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی % 16.6 به‌به‌راوردكردن به مانگی تشرینی دووه‌م دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه.
به گوێره‌ی داتاکانی رێكخراوی خۆراكی جیهانی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی شه‌كر له‌بنه‌ره‌تدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگیری ئاستی وه‌به‌رهێنان له به‌رازیل، سه‌رباری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌كارهێنانی شه‌كر له به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی كیمایایی ئیسانۆل له‌هیند