زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
-دەنگی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەرزتر دەبێت دوای کوژرانی بەرپرسی “کەتیبەی مووشەکەکان”
-هێزی دەریایی ئەمریکا تێکشکاندنی بەلەمێکی حووسییەکانی لە نزیک کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر راگەیاند
-بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ خاوکردنەوەی بارگرژییەکان
قودسی عەرەبی
-نزیکەی هەزار منداڵی غەزە بە لێبوونەوەی پەلێکیان برینداربوون
-دوو شاندی ئەمریکی سەردانی بەیروت و تەلئەبیب دەکەن
-ئیسرائیل رووبەڕووی سەختی بووەتەوە لە دۆزینەوەی بەڵگەی دەستدرێژیی سێکسی چەکدارانی حەماس لە هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمدا
عەرەبی جەدید
-قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل کوژراوەکانی غەزەی کەمنەکردەوە
-نرخی سووتەمەنی لە غەزە ئاستی پێوانەیی شکاندووە
-کشاندنەوەی رەگەزنامە چەکێکی دیکەی دەستی ئیسرائیلە دژی فەلەستینییەکان
ئەلعەرەب
-هێزەکانی تەحریری شام ماسکی میانڕەویی لابرد و دەسەڵاتێکی هاوشێوەی تاڵیبان لە ئیدلیب دروست دەکات
-سەرۆکی نوێی کوەیت هاوسەنگی نێوان دوو بەرەی دەسەڵاتی پاراستووە
-کۆتا هۆشداریی نێودەوڵەتی بۆ حوسییەکان، یان هێرشەکان رابگرە یاخود رووبەڕووی دەرئەنجامەکانی دەبیتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
-ریشی سو‌ناک ئاماژە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا
-چین و چەند وڵاتێکی دیکە ملیۆنان دۆلاریان لە ئوتێلەکەی ترەمپدا خەرجکردووە کاتێک سەرۆکی ئەمریکا بوو
-ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ژمارەیەک هەڵبژاردنی مێژوویی لە بەنگلادیش ئەنجام دەدرێن
دەیلی تەلەگراف
-هێزی دەریایی بەریتانیا ژمارەیەکی زۆر کەم دەریاوانی هەیە و کەشتییەکانیشی دەبێت سکراب بکرێن
-خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا زیانەکانی کەرتی تەندروستی بەهۆی مانگرتنی پزیشکەکان تۆمار دەکات
-سو‌ناک گرەو لەسەر دڵخۆشیی خەڵک لەبارەى کەمکردنەوەی باج دەکات بۆ بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا
واشنتن پۆست
-ئەمریکا رووبەڕووی شەپۆلێکی گۆڕاوی کۆرۆنا بە ناوی جەی ئەی وەن بووەتەوە
-سەرکردەیەکی میلیشیایەکی عێراقی لە هێرشێکی ئەمریکادا کوژرا
-نیوەی ڕەشپێستەکانی واشنتنی پایتەخت چاودێریی پزیشکیی ئاساییان نییە
عەرەب نیوز
-بەرپرسانی ژیانی کێووی سعودیە چەندین ئاسک ئازاد دەکەن
-سەرکردەیەکی میلیشیایەکی عێراق کە سەر بە ئێران لەلایەن درۆنێکی ئەمریکییەوە کوژرا
-سعودیە سەرکۆنەی بیرۆکەی بەزۆر ئاوارەکردنی فەلەستینییەکانی غەزە دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
-وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا ده‌ڵێت چاوه‌ڕێن له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا هەڵئاوسان روو له دابه‌زین بكات
-به‌فر و سه‌رما له 9ی كانوونی دووه‌مدا ده‌ست پێده‌كات
-داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ئێرانی له ئه‌ستۆگرت
سۆزجو
-له ماوه‌ی 22 ساڵی ده‌سه‌ڵاتداریی ئاك پارتیدا بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هەشت هێنده زیادیكردووه؛ له تشرینی دووه‌مدا 319 ملیۆن دۆلار بووه و له كانوونی یه‌كه‌مدا گه‌یشتووه‌ته 430 ملیۆن دۆلار
-تا دێت هه‌ڵكردنی ئاڵای خه‌لافه‌ت زیاد ده‌كات، ئه‌مجاره له سنووری دیاربه‌كر ئاڵاكه هه‌ڵواسرا
-په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین به‌رێژه‌ی 37% و كرێكاری خانه‌نشین به‌رێژه‌ی 49% مووچه‌كه‌یان زیاد ده‌كرێت
جمهورییه‌ت
-خاوه‌نداریی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستووریی ده‌كرێت، ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی به جووڵه كرد، ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی جه‌هه‌په داوای گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌كات
7ی مانگ ئه‌ردۆغان به‌ربژێری ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ راده‌گه‌یه‌نێت
-خانه‌نشینان نیگه‌رانن و داوا ده‌كه‌ن زیادكردنی رێژه‌ی مووچه‌كه‌یان بگاته 50%
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
-ئاگر به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بارێت و گه‌لان له‌ژێر مه‌ترسیدان
-راگره قهیومهكهی زانكۆی بۆغازیچی سه‌ره‌ڕای بوونی بڕیاری دادگا، ناهێڵێت خوێندكاران بچنه نێو كه‌مپی زانكۆوه
-وه‌زیری داد ده‌ڵێت ناهێڵن ناكۆكییه خێزانییه‌كان بگاته راڕه‌وه‌كانی دادگا و له‌رێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ن