86
زووم..
ناوەندێکی ئەلیکترۆنی بۆ بڵاوکردنەوەى ئەرشیف و بابەتە رۆژنامەوانییەکانى رۆماننووسى گەورەى کورد یەشار کەمال کرایەوە.
لەئێستادا پێگەی ناوەندەکە چالاکە و جگە لە بابەتە رۆژنامەوانییەکانى نووسەر، وێنەى ئەرشیف و بەشێک لە کتێب و بەرهەمە چاپکراوەکانى لەخۆدەگرێت.
یەشار کەمال چیرۆکنوس و رۆماننوسى بەناوبانگى کوردە و لەسەرئاستى جیهان ناسراوە، رۆمانەکانى بە چەندین زمانى بیانى وەرگێڕدراون خاوەنى چەندین خەڵاتە لەسەرئاستى جیهان.
یەشار کەمال تاکە نووسەرى کوردە بۆ خەڵاتى ئەدەبیاتى نۆبڵ کاندید کراوە. نووسەر خاوەنى 24 کتێبی رۆمان و دوو کتێبى چیرۆکە و لەنێوان ساڵانى 1951 بۆ 1963 لە رۆژنامەى جمهورییەت لەبوارى ئەدەب کارى کردووە.