65
زووم..
هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند، ئاشکرایە لەنێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) رێککەوتن هەیە، ئەم بەرەیە لە دژى دەسەڵاتى هەولێر و پارتى دیموکراتى کوردستانن، ئەوەش بۆ ئەوان جێگەی نیگەرانییە.
فیدان لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، پەکەکە لە ناوچەى مەخمور و شەنگال پەرتەوازە بوون و هاوکات لە ناوچەکانى زاخۆ و سلێمانى و بنارى قەندیل پێگەى خۆیان بەهێزکردووە.
گوتیشى، هەوڵى جدى دەدەن تاکو پەکەکە لەناو خاکى هەرێمى کوردستان پێگەى خۆى بەهێز نەکات، لەوبارەیەوە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق هەماهەنگیمان هەیە.
هاکان فیدان گوتیشی، بەرزبوونەوەى رێژەى دەنگدەرى یەکێتی لە کەرکوک شتێکى چاوەڕواننەکرابوو بۆ ئەوان.