زووم..
پێشنوێژی مزگەوتێک لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا لە بەردەم مزگەوتەکەیدا تەقەی لێکرا و کوژرا، دەسەڵاتدارانی ویلاتەکەش بەدووری دەزانن کوشتنی ئەو پێشنوێژە پەیوەندیی بە رەگەزپەرستییەوە هەبێت.
مات بلاتکن، داواکاری گشتیی ویلایەتی نیوجێرسی رایگەیاند، ئەو پێشنوێژە ناوی حەسەن شەریفە و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە بەردەم مزگەوتەکەیدا دەستڕێژیی گولەی لێکراوە و بریندارکراوە، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
گوتیشی، هۆکاری پشتی ئەو “تاوانە” نازانن، بەڵام هەموو بەڵگەکان تائێستا ئاماژەن بۆئەوەی رووداوەکە پاڵنەری رەگەزپەرستی لە پشتەوە نییە و کردەیەکی تیرۆریستیی ناوخۆیی نەبووە.
راشیگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوانەی لە جیهاندا دەگوزەرێن، موسڵمانان لە هەموو ویلاتەکانی ئەمریکا بەتایبەت لە نیوجێرسی هەست بە ترس دەکەن، ئەوەشی گوت، نزیکەی 300 هەزار موسڵمان لە نیوجێرسی دەژین.