زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
-ڤاگنەر لە روسیا بۆشایی دروستکردووە و روسیاش پڕی دەکاتەوە
-ئیسرائیل سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ دورخستنەوەى خەڵکی غەزە بۆ وڵاتێکى باکوری ئەفریقا
-تورکیا هەڵاوسانى وڵاتەکەى دەشارێتەوەو نیوئەوەندەى رێژەکەى رادەگەیەنێت
عەرەبی جەدید
-هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بەردەوامی هەیە و ئێرانیش لەهەڕەشەکردن بەردەوامە
-حکومەت و پەرلەمانى عێراق سەرقاڵی هەموارکردنەوەى یاسای بودجەن و هەناردەى نەوتەکەشیان کەمیکردووە
-تەندروستى غەزە رایگەیاندووە یەک لەسەر پێنجی ئەو ژنانەى لە غەزە کوژراون دووگیان بوون
سەباح
-لەمساڵدا دروستکردنى 1000 قوتابخانەى نموونەیی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێن
-لە بەغداد کارتى ئەلیکترۆنی لەنێو خەڵکدا زۆربووە و سەرۆکی مۆلیدە ئەهلییەکانیش داوادەکات پارەى مانگانەیان بەکارت بدەن
-لە هەڵەبجەو سۆران و زاخۆ چاکسازیی کۆمەڵایەتى دەکرێنەوە
دەستوور
-شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد دەکەنەوە
-وەزارەتى بازرگانى عێراق لیستێکی ماددە خۆراکییە خراپ و بەسەرچووەکانى بڵاوکردەوە
-راوێژکارى ئاسایشى عێراق: پێویستە ناوەند و هەولێر پێکەوە هاوکاربن بۆ چارەسەری کێشە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
-بەریتانیا بە حوسییەکانی یەمەنی راگەیاندووە هێرشەکانی دەریای سوور رابگرێت یان چاوەڕێی دەرئەنجامەکانی بێت
-حکومەتی بەریتانیا، ئەمریکا و 10 وڵاتی دیکە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوا لە حوسییەکانی یەمەن دەکەن، هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور رابگرن، ئەگەر ئەوەش نەکەن دەبێت بەرپرسیارییەتی هەموو دەرهاویشتەیەک بگرنە ئەستۆ.
رۆژنامەکە نووسیویەتی، ئەم راگەیەندراوە چەند رۆژێکە پلانی بۆ دانراوە و پێدەچێت دوائاگادارکردنەوە بێت بۆ حوسییەکان، کە ماوەی دوو مانگە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانی لە دەریای سوور خستووەتە مەترسییەوە.
واشنتن پۆست
-کوژرانی سەرکردە باڵاکەی حەماس ئاماژەیەکە بۆ گۆڕانکاریی لە ستراتیجی شەڕی ئیسرائیل
-کوشتنی ساڵح عاروری، سەرکردەی باڵای حەماس، لەلایەن ئسیرائیلەوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، رەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە دوو بەرەی جەنگدا شەڕ بکات. دوای نزیکەی سێ مانگ لە هێرشە چڕەکانی بۆ سەر غەزە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 22000 کەس، تائێستا کاری لەسەر ئامانجێکی دیکەی شەڕەکە نەکردووە، کە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماسە “لە هەرکوێیەک بن.” بەڵام ئەمەش مەترسیی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات.
ئۆرشەلیم پۆست
-کۆشکی سپی: بەشێوەیەکی بەرچاو ئامادەییمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژەپێدەدەین
-ئەمریکا دەیەوێت بوونی هێزەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێژەپێبدات، ئەمە کەشتییە جەنگییەکانیش لەخۆدەگرێت، کە مووشەکی بالیستییان هەڵگرتووە و توانای بەرگرییان هەیە. بەشێک لە کەشتییەکان لە دەریای سووردان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی حوسییەکانن.
-جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، لەوبارەیەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێکی ناوچەکە بکەوێتە جەنگەوە و ناشیەوێت شەڕی ئیسرائیل و حەماس پەرە بسەنێت.
عەرەب نیوز
-سەرۆکی حزبوڵڵا لە لوبنانەوە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
-حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان، دوای کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای حەماس لە بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە، هۆشدارییەکی تووندی دایە ئیسرائیل و گوتی، “ئەگەر دوژمن بیر لەوە دەکاتەوە شەڕ بەسەر لوبناندا بسەپێنێت، بەوپەڕی توانامانەوە ئێمە شەڕ دەکەین، بەبێ یاسا، بەبێ سنوور و بەبێ بەربەست.” گوتیشی “ئێمە لە شەڕ ناترسین”.
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
-بەهۆی ئاکامی تەقینەوەکانی کرمان 103 کەس کوژراون و 211 کەس برینداربوون؛ خامەنەیی رایگەیاند، “تۆڵەی ئەم کردەوە تێرۆریستیانە دەکەنەوە”
-عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت، هەندێک لایەنی عێراقی دەستیان لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هەبووە
-نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، وڵامی هەر جۆرە هەڕەشە و کردەوەیەکی ئیسرائیل دەدەینەوە
ئەبرار
-وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە پلانێکی دروستی کۆماری ئیسلامییە
-گوتەبێژی دەوڵەتی رووحانی بە رەئیسی دەڵیت، گەمارۆکان گوشاری بۆ هێناون و ئێوەش ناوێرن جنێو بە ئەمریکا بدەن و داخی دڵتان بە خەڵکی ناوخۆ دەرێژن
-رۆژانە لە ئێران 2000 کۆرپەلە لەباردەبرێن کە 93%ـیان لە چوارچێوەی هاوسەرگیریی یاساییدا بوون
ئێعتماد
-بناژۆخوازان ناکۆکییان تێدەکەوێت و بە سێ لیستی جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا بەشداری دەکەن
-تەقینەوەکانی کرمان نیشانەی بۆشایی ئەمنین لەو وڵاتە، پێویستە بەرپرسانی ئەمنی لێپرسینەوەیان لێبکرێت
-حزبی ئێعتمادی میللی لە پەیامێکدا بەهۆی تەقینەوەکانی شاری کرمان داوا لە بەرپرسانی ئەمنی دەکات خۆیان بەرامبەر بە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بە بەرپرسیار بزانن
جمهوری ئیسلامی
-وەزیری پێشەسازیی ئێران رایگەیاند، مافیای دەرمان لە وڵاتدا هەن و چالاکن، بەڵام نەک تەنیا لێپێچینەوەیان لەگەڵ ناکرێت، بەڵکو حاشا لە بوونیان دەکرێت
-نوێنەری تەورێز لە پەرلەمان دەڵێت، پەرلەمان بە ئاشکرا چاوپۆشی لە هەڵە و کەموکورتییەکانی دەوڵەت دەکات
گەندەڵییەکانی چایی دێبش زیاتر ئاشکرا دەبن؛ بەڕێوەبەرانی چایی دێبش لە هەناردەکردنی “قیر”یشدا دەستی باڵایان هەبووە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
-توركیا بەگوێرەی رێككهوتننامهی مۆنترۆ رێگهی به دوو كهشتی نهدا له گهرووهكانهوه تێپهڕن، کە بهریتانیا به ئۆكراینی بهخشی بوو
-له ئێران له رێگهی تهقینهوهوه دوو كۆمهڵكوژیی ئهنجامدرا
-باجی سهر نرخی سووتهمهنی و خواردنهوه كحولییهكان زیاد دهكرێت
سۆزجو
-سهرۆكی جهههپه دهڵێت، وهرن با لهسهر ئهو کاندیدە رێكبكهوین كه چانسی بردنهوهی لهبهرامبهر ئاک پارتی زۆره
-ههڵاوسان راگهیهندرا، بەگوێرەی ئاماری فهرمی 64.77% و بەگوێرەی ئاماری ئهناگ 127.2%
-دادگای باڵا بڕیارهكهی دادگای دهستووریی لهبارهی جان ئاتالای رهتكردهوه
جمهورییهت
-رۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكوڵێت؛ تهقینهوه له ئێران بووه هۆی كوژرانی لانیكهم 103 كهس
-یاسا تهواو؛ دادگای باڵا جارێكی دیكه دانی به بڕیاری دادگای دهستوورییدا نهنا، جان ئاتالای ئازاد ناكرێت
-بهر له هێرشهكان ئهوه راگهیهندرابوو كه ئیبراهیم رهئیسی سهردانی توركیا دهكات، رۆژی شهممهش بلینكن دێته توركیا
ئهڤرهنسهل
-رۆژی 4ـی كانوونی دووهم ئهنجامدهدرێت، تهمهنی رێپێوانی مهزنی كانزاگهران دهبێته 33 ساڵ
-بهرهنگاربوونهوهی ئهو راگرانهی وهک قهیوم دانراون له زانكۆی بۆغازیچی پێ دهنێته 1096ههمین رۆژهوه
-ئۆپراسیۆن بۆ سهر ههقدهستهكان، ئهو مووچهیهی دوای ههڵاوسان زیاد دهكرێت خانهنشینان ههژارتر دهكات