زووم..
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەمین کاردانەوەیدا بەرامبەر تەقینەوەکانی دوێنێی ئێران رایگەیاند، نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل دەستیان لەو رووداوەدا نەبووە.
ماسیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، ئەمریکا بە هیچ جۆرێک تێوەنەگلاوە لە تەقینەوەکانی ئێران و “هەر قسەیەکیش پێچەوانەی ئەو قسەیە بێت، بێبایەخە”.
ماسیۆ میلەر لەبارەی ئەگەری تێوەگلانی ئیسرائیل لە تەقینەوەکان گوتی، “هیچ ئاماژە و هۆکارێک نییە بمانگەیەنێت بەو باوەڕەی ئیسرائیل دەستی هەبووە لە تەقینەوەکاندا”.
دوێنێ چوارشەممە لە شاری کرمانی ئێران دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێران روویدا و بەهۆیەوە بەهۆیانەوە 103 کەس کوژران و 180 کەسی دیکەش بریندار بوون، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رووداوەکەی بە تیرۆریستی ناوبرد و راگەیاند، وەڵامێکی توندیان دەبێت.