49
ئای
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پلانەکانی بۆ گەشەکردنی بەریتانیا دوادەخات، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە بەرەو سستی ئابوری هەنگاو دەنێت
- لەدوای شکستهێنانی ئەو کاندیدانەی ترەمپ پشتگیری دەکردن، کۆمارییەکان داوای لێ دەکەن واز لە خۆکاندیدکردنەوە بهێنێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا
- زیاتر لە نیوەی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بایکۆتی جامی جیهانی تۆپی پێ لە قەتەر دەکەن، بەهۆی رەخنەیان لە سیاسەتەکانی قەتەر دژی هاوڕەگەزخوازان
دەیلی تەلەگراف
- پۆلیسی لەندەن دەڵێت مانگرتنی کەرتی گشتیی لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەتەوە زیان بە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان دەگەیەنێت
- بەریتانیا و فەرەنسا دەگەنە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی لە رێگەی دورگەی ئینگلیزەوە، پۆلیسی زیاتر لە کەناراوەکانی فەرەنسا جێگیر دەکەن
- ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی ئاهەنگی گەڕانەوەیان بۆ شاری خێرسۆنی باشوری وڵاتەکەی دەگێڕێت، دوای ئەوەی سوپاى روسیا لەو ناوچە داگیرکراوە کشایەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- چێژی ئازادی: هاوڵاتییانی شاری خێرسۆنی ئۆکراینا، دوای کشانەوەی هێزەکانی روسیا ئاهەنگ دەگێڕن
- سەرکەوتنی بەرچاوی رۆن دیسانتس و هەڵبژاردنەوەی بە حاکمی فلۆریدا، رکابەریی توند لەنێوان ئەو و ترەمپ دروستدەکات
- بەهۆی وازهێنانى کارگێڕانی باڵای کۆمپانیای تویتەر لە کارەکانیان، ئیلۆن مەسک هۆشداری ئیفلاسبوونی کۆمپانیاکە دەدات
دەیلی تایمز
- خانەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی بەریتانیا رێگە بە سەردانی کەسوکاری ئەوانە دەدەن کە لەوێ دەمێننەوە، پێشتر بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆناوە رێگە نەدەدرا
- سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ئیدانەی فەرەنساى کرد و بە تێنەگەیشتوو وەسفی کرد، فەرەنسا سەرزەنشتی ئیتاڵیای کردبوو لەبارەی رەتکردنەوەی کەشتییەکی کۆچبەران
- بایدن رایگەیاند شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراینا وایلێکردین دەستبەرداری وزەی ژێر زەوی بین، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزەوە