126
زووم:
سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای هەڵەبجە هەڵبژێردران و تاهیر عیزەدین بووە سەرۆکی ژوورەکە.ئەمڕۆ ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە، یەکەمی کۆبوونەوەی بە ئامادەبوونی هەشت ئەندامی هەڵبژێردراو لە کۆی نۆ ئەندام ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا تاهیر عیزەدین محەمەد بە بەدەستهێنانی حەوت دەنگ، بووە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە، هاوکات سەردار ئەمین و بەرزان حەمەڕەشید بە جێگرانى سەرۆک هەڵبژێردران.
بێستوون کەریم بە نوێنەری ژووری بازرگانی هەڵەبجە هەڵبژێردرا لە یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانى هەرێم.
رۆژی 30ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچبوو.