91
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پسپۆڕان داوا دەکەن هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ هەمەجۆرکردنى داهات و ئەوەش دەبێتە گەورەترین ئاڵنگاری کە رووبەڕووى حکومەتى عێراق ببێتەوە
- ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق پێنج ملیار دینار بۆ چارەسەرى رۆژنامەنووسان تەرخاندەکات
- سەرۆکوەزیران و سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەری، یەکەمین ئاشکراکاری سامانەکانیان بوون لە 2024 دا
شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل ئاگربارانی غەزە بۆ بەیروت دەگوازێتەوە
- پاسداران و حەشدى شەعبى لە کەنداوی عەرەبی نمایش دەکەن
- روسیا بە مووشەکى سەروو خێرایی دەنگ ئۆکراینی بۆردوومانکرد، فڕۆکە پۆڵەندی و ئەمریکییەکانیش چاودێریی ئاسمان دەکەن
- حیزبوڵا داوا لە گوندنشینەکانى سەر سنووری باشووری لوبنان دەکات شوێنەکانیان جیبهێڵن
ئەلعەرەب
- هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری ئێراندایە تاوەکو رێگری بکات ناوچەکە نەبێتە مۆڵگەى هێزەکانى ئەمریکا
- عێراق هەوڵەکانى چڕدەکاتەوە بۆ ئەوەى سنوورێک دابنێت کە خاوەن بڕوانامە ساختەکان نەچنە نێو فەرمانگە حکومییەکانەوە
- لە غەزەوە بۆ ئۆکراین.. ململانێ جیۆسیاسییەکان هەڕەشە لە ئابووری جیهان دەکەن
عەرەبی ئەلجەدید
- 15 کۆمەڵکوژی لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە غەزە ئەنجامدراوە و 207 کوژراو و 338 برینداری لێکەوتووەتەوە
- نیوەى ئیسرائیلییەکان دەخوازن جەنگ دژی حیزبوڵای لوبنانى بەرپا بکرێت
- بومەلەرزەکەى ژاپۆن بەهۆی بوونى باڵەخانەى ئامادەوە (تەکنیکى نوێی بیناسازییەوە) کەمترین قوربانى لێکەوتەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- ئیسرائیل سەرکردەیەکی باڵای حەماسی لە هێرشێکدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کوشت و بەهۆیەوە مەترسی شەڕەکە زیاتربووە
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک، نیوەی هەرزەکارانی بەریتانیا ئالودەی بەکارهێنانی سۆشیالمیدیا بوون و کۆمپانیا گەورەکانیش بە بەرپرسیار دادەنرێن
- دۆناڵد ترەمپ تانە لە بڕیاری دادگەی ویلایەتی مەین دەدات بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتی ویلایەتەکە دووریخستبووەوە
واشنتن پۆست
- سەرۆکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا بەهۆی ئەو رەخنە زۆرانەى کە لێی دەگیرا سەبارەت بە ساختەکاریی نووسین و دژایەتی جووەکان لە زانکۆکەدا، دەستیلەکارکێشایەوە
- هاوسۆزی بۆ دۆناڵد ترەمپ و هێرشکارانى سەر کاپیتۆڵ هۆڵ لە ئەمریکا پاش سێ ساڵ لە رووداوەکان رووی لە زیادبوون کردووە
- رووسیا دەرزەنێک مووشەکی ئاڕاستەی ئۆکراین کرد و هێرشەکانی لە پشووەکانی سەری ساڵدا درێژکردەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- ئیسرائیل دەستبەسەرداگرتنی دووەم گرنگترین ناوەندیی هەواڵگریی حەماسی لە باکورری غەزە کۆتایی پێهێنا
- بەگوێرەی راپرسییەک، تەنها 15%ـى دانیشتووانی ئیسرائیل دەیانەوێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، دوای شەڕ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە
- ئیسرائیل بەنیازە لە بەردەم دادگەی دادی نێودەوڵەتی ئامادەبێت و تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید لە غەزە رەتبکاتەوە
عەرەب نیوز
- ساڵح عاروری، سەرکردەی باڵای حەماس، دوای ماوەیەک لەژێر پارێزگاریی حزبوڵڵادا، لە هێرشێکی ئیسرائیل لە بەیروت لەپاڵ پێنج کەسی دیکەدا کوژرا
- دوێنێ سێشەممە ئیسرائیل بۆردوومانی بارەگای رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردوو لە غەزە و ژمارەی کوژراوان 22,000 کەسی تێپەڕاند
- لە سعودیە هۆشداریی لەبارەی باران، با و لافاو دەدرێت و بەرگریی شارستانی داوا لە خەڵک دەکات پابەندی رێنماییەکان بن
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- تورکیا نێوبژیوانی لەنێوان حەماس و بزووتنەوەی فەتحی فەڵەستینى دەکات
- ریفۆرمخوازان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرلەنوێ کاندیدبوونەوەی کاندیدەکان دەکەن
- گوتەبێژی بەرەی ریفۆرمخوازان لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆککۆماردا: رێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی خەڵک و پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنە
ئەبرار
- بەگوێرەی ئامارەکان، ئێران لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە رێژەی تاوان تێیدا لە بەرزبوونەوەدایە، رۆژ نییە هەواڵی دزی و تاوان بڵاونەبێتەوە
- کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار لەگەڵ حزبەکان، جگە لە شانۆی بەرەبەری هەڵبژاردنەکان شتێکی دیکە نییە
- ئەندامێکى پەرلەمانی ئێران دەڵێت، خەڵک هیچ باوەڕێکی بە قسەکانمان نەماوە و تا شتێک بە چاوی خۆیان نەبینن، باوەڕ بە ئێمە ناکەن
سەنعەت
- لە 35 ساڵی رابردوودا و بەهاتنی پێنج سەرۆککۆمار دۆخی ئابووری نەک هیچ باش نەبووە، بەرەو خراپتربوون چووە
- نوێنەرانی بەشێک لە حزبەکان و چالاکانی سیاسی لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماردا رایانگەیاندووە، خەڵک لە حکومەت تۆراون و توڕەن، پێویستە پێداچوونەوە بکرێت
- دوو قایمقام لە پارێزگای شیراز بە تۆمەتی گەندەڵى سیاسی و دەستێوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنەکان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە
شەرق
- حکومەت هیچ توانا و هێزێکی بۆ رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان نەماوە
- چوارەمین کۆبوونەوەی دادگاییکردنی 104 ئەندامی رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو
- شەڕی ئۆکراین درێژەی دەبێت و هاوکارییەکانی ئەمریکاش تەنیا لە قسەدا ماوەتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
- لای ئێمه 50 ههزار و له ژاپۆن 55 كهس، توركیا بۆچی له بوومهلهرزهدا ههزار هێنده قوربانی ههبوو؟
- ئهردۆغان دهڵێت، توركیا له 2023دا بایی 255.8 ملیار دۆلار ههناردهی كردووه و ئهوهش ژمارهیهكی پێوانهییه
- نهتەنیاهۆ به تاوانی كۆمهڵكوژیی دادگایی دهكرێت
سۆزجو
- ملیۆنان كهس چاویان لهو رێژهی ههڵاوسانهیە كه بڕیارە ئهمڕۆ رابگهیهنرێت
- دوای 100 ساڵ وڵات بهرهو كوێ؟ لهسهر مهزاری ئهتاتورك داوای شهریعهت دهكرێت
- له گردبوونهوهى پشتیوانی له فهڵهستین به ئاشكرا بانگهواز بۆ گهڕانهوهی ئهو خهلافهته كرا كه ئهتاتورك لایدا
جمهورییهت
- دوایین وێستگهی هێرشكردنه سهر كۆمار و بههاكانی گردبوونهوهی پشتیوانی له فهڵهستین بوو، بهڵام ناتوانن سهركهوتووبن
- له ههشت پارێزگا ئۆپراسیۆن بۆ سهر مۆساد ئهنجامدرا
- له 2023دا 315 ژن لە تورکیا كوژران
ئهڤرهنسهل
- كۆچبهرێكی سووری به ساغی رهوانهی ناوهندی گێڕانهوهی پهنابهران كرا و دوای ههشت رۆژ تهرمهكهیان دایهوه
- 2024ـیش بۆ رۆژنامهنووسان قورس دهبێت، ئهم ههفتهیه چهندین رۆژنامەنووس دهبرێنه بهردهم دادوهر
- نهتهوهیهكگرتووهكان دهڵێت، دهیان ههزار خەڵکى غهزه بهدهست برسێتییهوه دهناڵێنن