زووم:
عێراق لە 2023دا زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، کۆی داهاتەکەشی گەیشتووەتە زیاتر لە 87 ملیار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هەناردە و فرۆشتنی نەوت و کۆی داهاتەکەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە، لە ساڵی 2023 یەک ملیار و 170 هەزار و 126 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەراورد بە ساڵی 2022، ئاستی هەناردە 5.36٪ زیادیکردووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکە، کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوو، 87 ملیار و 612 ملیۆن و 295 هەزار و 178 دۆلار بووە.
هەرچەندە عێراق لە ساڵی 2023دا بەراوردە بە 2022 هەناردەی نەوتی زیادکردووە، بەڵام داهاتەکەی بە رێژەی 31.79٪ کەمیکردووە.
وەزارەتی نەوت دەشڵێت، لە 2023دا بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوت بە 87 دۆلار و 31 سەنت فرۆشراوە، کۆمپانیا نەوتییەکانی هیندستان و چین کڕیاری سەرەکیی نەوتی عێراق بوون، بە دواشیاندا کۆمپانیاکانی ئەمریکا.