مستەفا چەتینی تەمەن 10 ساڵى خەڵکی بەدلیسی باکوری کوردستان، بەهۆی نەخۆشی هاری گیانی لەدەستدا، ئەو 21 رۆژ لە ئەنقەرە لەژێر چاودێری پزیشکەکاندابوو، رۆژنامەی تورکیە لە راپۆرتێکدا باسی لە مەترسی سەگە بەڕەلاکان لەسەر هاوڵاتیان کردووە
رۆژنامەکە ئامارێکى بڵاوکردووەتەوە لە 11 مانگی رابردوودا 27 کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە لە تورکیا و باکورى کوردستان گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەیان منداڵن، کە دواینیان مستەفای 10 ساڵانە، بەگشتى کۆمەڵگەی تورکیا و باکوری کوردستان بەسەر دوو جەمسەردا دابەشبوون
یەکەمیان داوا دەکات حکومەت سەگە بەڕەلاکان کۆبکاتەوە
دووەمیشیان، کە بە ئاژەڵدۆستەکان ناسراوان دژى ئەو داواکارییەن بەگوێرەى توێژینەوە پزیشکییەکان نەخۆشی هارى بەهۆی گەزگرتنى سەگ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ
زۆربەی جار ئاژەڵە کێویەکان تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، ئاژەڵە ماڵیەکانی وەک مانگا، گوێدرێژ، مەڕوماڵات، پشیکە و سەگ تووشی ڤایرۆسەکە دەبن
ڤاکسینی نەخۆشی هاری هەیە لەکاتى تووشبوونیدا پێویستى چارەسەری خێرا دەبێت
بەزربوونەوەى پلەى گەرمى لەش، سەرئێشە، شێوان، دڵەڕاوکێ، زیادبوونی لیکی دەم، خەون بینینی ناخۆش، رشانەوە، هێلنج و هەستکردن بە ترس دیارترین نیشانەکانی نەخۆشییەکەیە.