زووم:
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە درۆنی خۆکوژ هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت پووچەڵکراوەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان – پارتی لە روونکردنەوەیەکی کورتدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:52 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێنرا و خرایە خوارەوە.
هێرشەکە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستە بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەکە کراوە
دەشڵێت، هێرشەکە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستە بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەکە کراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی شەممەی رابردوو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومانی بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی لە سنووری پیرمام لە هەولێر کرد، ئەوەش کاردانەوە و نیگەرانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، دواتریش وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە کاتی گونجاودا وەڵامی دەدەنەوە.