43
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بودجەی ئەمساڵ گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا دەکرێت
- پەرلەمان بەرەو پەسەندکردنی یاسایەکی نوێ بۆ وەرگرتنی مووچە دەڕوات
- محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق: گرەو لەسەر ئاسایشی خۆراک بۆ کاڵای هاوردە ناکەین
شەرق ئەوسەت
- پێشمەرگە جەخت لەسەر مافی بەرپەچدانەوەی هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر دەکاتەوە
- تاران کەشتیی تێکشکێنەر دەنێرێتە بابولمەندەب و پێشوازی لە حووسییەکانیش دەکات.. ئەمریکاش پلانی دادەڕێژێت بۆ لێدانیان
- پوتین جەخت لە چڕکردنەوەی لێدانی ئۆکراین دەکاتەوە و دەڵێت: روسیا ئاشتى دەوێت بەڵام بە مەرجەکانی خۆی
قودسی عەرەبی
- هەرێمی کوردستان داوا دەکات سودانی رێگری لە میلیشیا چەکدارەکان بکات لە هێرشکردنەسەری
- غەزە: 50 هەزار ژنى دووگیان بێبەشن لە چاودێری تەندروستى و هەوکردنى سیی منداڵان و 10 هەزار تووشبووى شێرپەنجە لە غەزە بێ چارەسەر و دەرمانن
- یائیر لابید، سەرۆکى ئۆپۆزسیۆنى ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ لە 2024دا نامێنێتەوە
عەرەب
- درێژەکێشانى جەنگ گرنکترین کارت لە دەست حەماس دەردێنێت کە حوکمکردنى غەزەیە
- واشنتن ناوچەى خۆڵەمیشیی بۆ ئیسرائیل جیدەهێڵێت لە لوبنان تاکو میلیشیا چەکدارییەکان بکاتە ئامانج
- میسرییەکان لە ساڵی نوێدا بەدوای شوێنێکی سەلامەتدا دەگەڕێن بۆ دانانی پاشەکەوتەکانیان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی مانگرتنی پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندرووستیی بەریتانیا ساڵی رابردوو زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە
- راوێژکارێکی حکوومەتی بەریتانیا پێشنیاز دەکات یاسای نوێ دابنرێت بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی دیاردەی تیرۆر لەناو چاتی زیرەکیی دەستکرددا
- سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور لە گەشتێکیدا بۆ شاری بووسان رووبەڕووی هێرشێک بووەوە و چەقۆ بەر ملی کەوتووە
واشنتن پۆست
- ساڵی رابردوو واشنتنی پایتەختی ئەمریکا زۆرترین رێژەی کوشتنی تیادا تۆمارکراوە لەماوەی 26 ساڵی رابردوودا
- حکومەتی ئیسرائیل رووبەڕووی قەیرانێکی نوێ دەبێتەوە و دادگای باڵای وڵاتەکە یاسای چاکسازیی کەرتی دادوەریی رەتکردەوە کە لەلایەن ناتانیاهۆ پێشنیازکرابوو
- لە شاری خارکێڤی ئۆکراین، تیمە پزیشکییەکان چاوەڕوانی ساڵێکی نوێی جەنگن و رووسیا لە ساڵی نوێدا بۆردوومانی شارەکەی کرد
ئۆرشەلیم پۆست
- بانکی ئیرسرائیل بۆ یەکەمجار لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا رێژەی سوودی بانکیی بە رێژەی 0.25% بۆ 4.5% کەمکردەوە
- دادگای باڵای ئیسرائیل یاسایەکی یەکلاکەرەوەی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی بەکۆی هەشت بەرامبەر حەوت دەنگ رەتکردەوە
- دانیشتووانی شەش شارۆچکەی سنووریی غەزە لە ماوەیەکی نزیکدا رێگەیان پێدەدرێت بۆ ماڵەکانیان بگەڕێنەوە
عەرەب نیوز
- ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل گیانیانلەدەستداوە نزیکبووەتەوە لە 22000 کەس و تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا 156 کەس کوژراون
- وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەدات کە وڵاتەکەی بەنیازە هەنگاوی راستەوخۆ بنێت و هێرشبکاتە سەر حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سووردا
- سوپای ئیسرائیل هەزاران سەرباز لە غەزە دەکشێنێتەوە و جەنگەکە دەباتە شاری سەرەکیی باشووری کەرتەکە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
- تورکیا دووهم ئۆتۆمبێلی خۆماڵی بهناوی ڤێری بهرههم دههێنرێت
- نرخی بهكارهێنانی رێگا سهرهكییهكان و پردهكان جارێكی دیكه نوێ دهكرێتهوه
- له ئهستهنبوڵ گردبوونهوهی پشتیوانیی له فهڵهستین بهڕێوهچوو، پۆستهری وێنهی چوێندراوی ناتانیاهۆ به هیتلهر بهرزكرایهوه
سۆزجو
- ئهردۆغان گوتی سهدهی توركیا دهستپێدهكهن، سهدهی توركیا به نۆرهگرتن و بهرزكردنهوهی نرخهكان دهستیپێكرد
- له ئهستهنبوڵ گردبوونهوهی نهفرهت له ئیسرائیل و پشتیوانی له فهڵهستین سازكرا
- بانگهشهی ئهوه دهكرێت 400 ملیۆن لیره كه له یانسیبی نیشتمانییدا لهسهری ساڵدا دهرچوو بۆ كۆڵۆمبیا گوازرابێتهوه
جمهورییهت
- منداڵان له برساندا له كاتی وانه خوێندندا خهویان لێدهكهوێت
- ئهو دهرمانه ساختهیهی دهستی بهسهردا گیرابوو، له ئێرانهوه هاورده كراوه
- ئهو پرۆژانهی تێچوویان زۆره بۆ كۆمپانیا نزیكهكان له دهسهڵات دهرچوون
ئهڤرهنسهل
- ههقدهستی كرێكاران 15% و نرخی بهكارهێنانی رێگا سهرهكییهكان 76% زیادكرا
- لهم خولهی پهرلهماندا 58 پهرلهمانتار هیچ قسهیهكیان نهكردووه
- بوومهلهرزه له ههكاری زیانی به 28 خانوو گهیاندووه
رۆژنامە فارسییەکان
شەرق
- لەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، بەرەی ڕێفۆرمخوازان هەڵوێستێکی یەکگرتوو و هاوبەشیان نابێت
- ئێران هیچ سازشێک لەسەر دوورگەکانی کەنداو ناکات و ئەگەر روسیاش پشتگیری بانگەشەی وڵاتانی عەرەبی بکات، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات تووشی کێشە و ئاڵۆزی دەبێ
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بۆ گەڕانەوەی هەموو لایەنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێمە پابەندی هەموو ڕێوشوێنەکانی دانوستان دەبین
ئەبرار
- خراپیی ئیدارەدان و نەبوونی بەرنامە دەریاچەی ورمێی وشک کرد
- نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد کە ئەمریکا بۆ هێرشکردنەسەر یەمەن خۆی ئامادە دەکات
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ کەشی دیبلۆماسی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکییەکان بە تەواوەتی دانەخراوە
جمهوری ئیسلامی
- بەنداوەکانی تاران لە قەیراندان؛ 85٪ی بەنداوەکان بەتاڵن و ئاویان تێدا نییە
- ناڕەزایەتییەکانی خانەنشینینان درێژەی هەیە؛ لەگەڵ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، پێدانی تێچووی بیمەکانیان دواکەوتووە
- زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە خەڵکی غەزە لەژێر داروپەردووی وێرانەکانی شەڕدا بێسەروشوێنن
ئیعتیماد
- حکومەت لە ڕەوابوونی ویستی خانەنشینکراوان تێنەگەیشتووە، بەڵام لەگەڵیان کەوتووەتە عینادییەوە و گوێناداتە داخوازییەکانیان
- پەرلەمانی ئێستای ئێران نمرەی دەرچوون وەرناگرێت، یەکدەستبوونی دەوڵەت و پەرلەمان زیانی بە خەڵک گەیاند
- ئەندامێکی کۆڕی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی دەڵێت ئاواتەخوازم پێش ئەوەی رابەری باڵا (خامەنەیی) لەدەست بدەین، ئێمە هەموومان بمرین!!