83
زووم:
زیلینسکی هەڕەشەی ئەوە دەکات بۆ ساڵی نوێ یەک ملیۆن درۆن بۆ لێدانی سوپای روسیا دروست بکەن.
لە پەیامی سەری ساڵی نوێدا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین گوتی، ساڵی نوێ لە ناوخۆی وڵاتەکەماندا چەکی نوێ دروستدەکەین و سوپای روسیای پێ خاپوور دەکەین.
بەگوتەی سەرۆکە ئۆکرانییەکە، لە ساڵی نوێدا یەک ملیۆن درۆن دروست دەکەن و هەمووی دەخەنە خزمەتەوە و لەدژی سوپای روسیا بەکاریاندەهێنن، ئەمە جگە لەوەی چاوەڕوان دەکەن لەمساڵدا هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانیش ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف ١٦ یان پێبدەن.
شەڕی ئۆکراین و رووسیا وا پێدەنێتە ساڵی دووەمیەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوێنەری چاودێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکراین، هەتا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم لاینکەم 10 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 18.500 کەسیش برینداربوون.