زووم..
مارگرێتی دووەم، شاژنی دانیمارک بڕیاری دا لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا واز لە تاجی پادشایەتی بهێنێت.
مارگرێتی دووەم ماوەی 52 ساڵە پادشای دانیمارکە، ئەو لە گوتاری تایبەت بە ساڵی نوێیدا رایگەیاند، لە ڕۆژی 14ـی کانوونی دووەمدا واز لە پۆستەکەی دەهێنێت.
بە وازهێنانی مارگرێت، تاجەکە بۆ شازادە فرێدریک کوڕی دەمێنێتەوە کە تائێستا جێنشینی بووە، لەو بەروارەوە ئەو دەبێت بە پادشای وڵات.
مارگرێتێی دووەم لە ساڵی 2018دا مێردەکەی مردووە، هەر لەو ساڵەدا نەشتەرگەرییەکی قورسی لە بڕبڕەی پشتیدا بۆ ئەنجام دراوە، بۆیە لەوکاتەوە ناتوانێت زۆر لە بۆنەکاندا دەربکەوێت.
شاژن لە ئێستادا تەمەنی 83 ساڵە و لە ساڵی 1972دا تاجی پادشایی لە باوکیەوە وەرگرتووە.
مارگرێتێی دووەم خزمایەتیی لەگەڵ شاژنە ئەلیزابێسی بەریتانیادا هەبووە، لە پاش مردنی ئەلیزابێسەوە، مارگرێت بوو بە تاکە ژن کە لەناو ئەوروپادا لە پۆستی پادشاییدا مابێتەوە.