زووم..
بانکی ناوەندیی عێراق ئەو لایەنانەی دیاریکرد کە دەتوانن لە سبەینێوە حەواڵەی دەرەکی و مامەڵە بە دۆلاری ئەمریکییەوە بکەن و بڕیارەکەش لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.
بانکەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سوورن لەسەر پابەندبوون بە بڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراقەوە کە هەموو جۆرە مامەڵەیەکی ناوخۆیی بە دراوی بیانی قەدەغە دەکات و دەڵێت، ئامانج لێی پاراستنی سیاسەتی بەهای دینار و سیاسەتی نەختینەییە.
بەگوێرەی روونکردنەوەکە، ئەو لایەنانەی دەتوانن حەواڵە و مامەڵە بە دۆلار بکەن بریتین لە نێردە دیبلۆماسییەکان، رێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراقدا کاردەکەن و مۆڵەتی فەرمییان هەیە.
هەڵاوێردەی حەواڵەکردن بە دۆلار ئەو گرێبەستە حکومییانەش دەگرێتەوە کە بە دۆلاری ئەمەریکى ئەنجامدراون، هەروەها ئەو گرێبەستانەی بۆ قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان کراون.
بانکی ناوەندی ئاشکراشیکردووە کە “هاوردهكارانی كاڵا بۆ ناوخۆی عێراق دەتوانن رێژهی 40%ـی بههای كاڵاكانیان به دۆلار حهواڵه بكهن”.
هەروەها هۆشداریشی داوە بە بانکەکانی دیکە کە نابێت لە خۆوە و بەبێ پرسی خاوەنەکەى، ئەو دۆلارەی لە دەرەوەی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان، بگۆڕن بە دینار، بەڵکو دەتوانن هەر بە دۆلار رایبکێشن.