زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
-گرژییەکانی عێراق دوای بەئامانجگرتنى پێشمەرگە لەلایەن میلیشیاکانەوە هەڵدەکشێت و هەولێر بەرپرسیارێتییەکە دەخاتە ئەستۆی حکومەتى ناوند و بەغدادیش ئەو هەڵوێستەى بەلاوە سەیرە
-فڕۆکە ئەمریکییەکان لە دەریای سوور، 10 حوسییان کوشت و سێ کەشتیشیان تێکشکاند
-کیم جۆن ئون، سەرۆکى کۆریای باکوور سوپاکەى رادەسپێرێت لە هەرکاتێکدا بێت ئامادەى جەنگ بن
عەرەبی جەدید
-ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حزبوڵا لە هەر پێشهاتنێک
-ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران: لە کوژرانى رەزی موسەویدا وەڵاممان دەبێت
-لە سوریا ئەمریکا و لە عێراق پێشمەرگە بەئامانج دەگیرێت
-ساڵی 2023 لە سوریا 4360 کەس کوژراون
ریاز
25 چەکداری سەر بە ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژران
-سعودییە چەند خەڵاتێک لەبواری بەگژاچوونەوى جگەرەکیشان بەدەست دینێت
45%ی کارمەندانى سعودییە، لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 40 کاتژمێر کار دەکەن
-ساڵی 2024 بەرهەمى نەوت دەگەیەنرێتە 2.2 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
-گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە هێرش بکاتەسەر حووسییەکان
-لە ساڵی 2023دا ئاماری دەربازبوونی بەلەمی کۆچبەران بە ئاوی ئینگلیزی‌دا 36% دابەزیوە بەراورد بە 2022
-داوا لە ئەمازۆن دەکرێت واز لە فرۆشتنی دەرمانی خۆکوشتن بهێنێت
ئیندیپێندنت
-پۆلیس 10.000 سکاڵای ژنانی دژی هاوبەشەکانیانی رەتکردووەتەوە بۆیە سەیر نییە ئەو ژمارە زۆرەی ژنان توندوتیژییان بەرامبەر کراوە
-بەریتانیا چیتر رێگە نادات خوێندکارانی بیانی خێزانەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنە ئەو وڵاتە
-زێلێنسکی بەڵێن دەدات بەرهەمهێنانی چەکی وڵاتەکەی لە ساڵی 2024دا زیاتر بکات
ئۆرشەلیم پۆست
-سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک سەربازی یەدەگ بۆ خزمەتی سەربازی تاوەکو بەشداری شەری غەزە بکەن
-کە شەڕ قۆناغی دووەمی تێدەپەڕێنێت و دەچێتە قۆناغی سێیەمەوە، پێویستە ئیسرائیل هەندێک وەڵامی بە خێرایی دەستبکەوێت
-ساڵی نوێ و ستراتیژی نوێ: ئایا کۆماری ئیسلامیی ئێران واز لەو هەڕەشانەی دەهێنێت کە لە ئیسرائیلی دەکات؟
واشنتن پۆست
-ئاماژەکان بۆئەوە دەچن کە ئەمساڵ گەرمترین دەبێت
-سیستەمە بێکەڵکەکەی پەنابەریی ئەمریکا، کارگە گەورەکانی تووشی گرفت کردووە
-شەڕی دەریای سوور بەنزین بە بارگرژییەکاندا دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
سه‌باح
-ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له 2024دا ئه‌ستێره‌ی توركیا دهدرهوشێنینهوه
-پلانی ئیسرائیل بۆ غه‌زه؛ له‌ناوی ببه و تێیدا نیشته‌جێبه
-سه‌رۆكی TOKİ رایگه‌یاند، نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له ئه‌سته‌نبوڵ داده‌به‌زێنن
-شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی دیاربه‌كر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه
جمهورییه‌ت
-له 2024دا به‌رزكردنه‌وه‌ی باج و رسومات به‌رێژه‌ی 58.5% چاوه‌ڕێی هاووڵاتییانه
-زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه له هاتای له‌نێو خێوه‌تدا پێیان نایه نێو ساڵی تازەوە
-كاریكاتێر؛ ئه‌ردۆغان: به‌ر له ئێمه 2024 بوونی نه‌بوو، ئێمه 2024مان بۆ گه‌له‌كه‌مان هێنا
-مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر به ته‌نها و بێ هاوپه‌یمان چووه نێو 2024ـه‌وه
-په‌رله‌مان بێ جان ئاتالای ده‌ستی به ساڵی تازە كرد
یه‌نی شه‌فه‌ق
-دانوستانی ئاشتی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل خێرا بووه‌ته‌وه؛ حه‌ماس سێ پێشنیازی هه‌یه
-ئیسرائیل له 2023دا 56 هه‌زار خانووی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی
-بكوژی ئه‌و دیپلۆماته توركه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ تیرۆركرا له ئۆپراسیۆنێكی میت و سوپای توركیادا كوژرا
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
-دووڕووییه‌كی گه‌وره؛ پلاتفۆرمی ئیراده‌ی نیشتمانیی كه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان دژی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامن له بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته
-ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن و له نزیكه‌وه ئاگایان له بارودۆخیان بێت
-ئاک پارتی به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر؛ له هه‌ڵبژاردنی رابردووه‌وه تائێستا له پێنج مانگدا زیاتر له هه‌شت هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆ ناوه‌ندی شڕنه‌خ گوازراونه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان سه‌رباز و پۆلیسن