زووم:
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەشداری لە رێوڕەسمی ناشتنی باوکی نەکرد، کە ئەمڕۆ لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
دەمیرتاش لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە رایگەیاند، وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دەستگیرکردن و نادادپەروەیی دۆسیەکەیدا، بەشداری رێوڕەسمی ناشتنی باوکی ناکات و لەو بارەیەوە هیچ داواکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی داد ناکات.
بەگوێرەی یاساکانی تورکیا، بەندکراوان لەکاتی گیانلەدەستدانی کەسوکاری نزیکیان بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ناشتنیان دەتوانن داوای مۆڵەت بکەن.
لەماوەی رابردوودا گوڵتەن کشەناک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد بەهۆی لەدەستدانی خوشکەکەیەوە لە زیندان رێگەی پێدرا بەشداری لە رێوڕەسمی ناشتنی خوشکەکەی بکات.
تاهیر دەمیرتاش، باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ یەکشەممە لەشارى ئامەدى باکوورى کوردستان بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.