زووم:
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تا هاوینی ساڵی ٢٠٢٥، بەشێکی زۆری کێشەی کارەبای عێراق چارەسەر دەبێت.
سوبحان جیهاد، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی گوتی، هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کارەبا بەردەوامە و لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٥، بە رێژەیەکی باش چارەسەر دەکرێت.
سوبحان جیهاد، چارەسەری گرفتەکانی کارەبای بە سێ ڕیگا باسکردووە، یەکەمیان ئەو هەوڵانەیە، کە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و تورکیا دراون بۆ بەدەستهێنانی دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا، هەروەها هەوڵەکانی خستنەگەڕی وێستگەی هەڵمی و کارۆئاوییەکان و وێستگەی غازی گەیارە.
دەشڵیت، لە سەدا ٢٥ی کارەبای عێراق بەهۆی زیادەڕەوییەوە بەفیڕۆ دەچێت و ئەوەش سێیەم رێگایە بۆ کۆتاییهێنان بەم گرفتە.