زووم، بەغداد:
رۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودی، راپۆرتێكی شیكاریی بڵاوکردوەتەوە له‌باره‌ی جموجوڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی هاوڵاتییه ئهمهریكهكه “ستیڤن تروڵ”، تیایدا ئاماژه‌ی داوە به دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئەمریکا و عێراق له‌دوای ئه‌و رووداوه.
رۆژنامه‌کە، كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییەکانی عێراقی به لاواز لهقهڵهمداوە، جگه له نیگه‌رانییه‌كانی عه‌مار حه‌كیم نەبێت، کە سه‌رۆكی ته‌یاری حیكمه‌ی نیشتیمانییە و به‌شدار نییه له‌كابینه‌ی محەمەد شیاع سودانیدا.
رۆژنامەکە نمونەی تویتێکی عەمار حەکیمی هێناوەتەوە، کە تیایدا مه‌ترسی خۆی نیشانداوه، له‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر بارودۆخ‌و كه‌شی ئه‌منی عێراق دروستبکات، داواشیكردوە هه‌رچی زووه لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بكرێت له‌وباره‌یه‌وه “ئایا تاوانه‌كه تاوانێكی مه‌ده‌نی بووه یاخود تاوانێكی سیاسی؟”.
هاوکات، محەمەد سودانی هۆشداریده‌دات له تاقیكردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌هه‌ر دۆسیەیەکی ئه‌منیدا، هەر هه‌وڵێكیش له‌وباره‌یه‌وه به “ئه‌زموونێكی شكستخواردوو” ناودەبات، ئەمەش له‌كاتێكدایه لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له بهدواچوونو لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بەردەوامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی هاوڵاتییه ئه‌مه‌ریكیه‌كه. بەلای سودانییەوە ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا “گوماناوییە و جێگەی پرسیاره”.
ستیڤن ترۆڵ، هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، رۆژی دووشەممە (7ی تشرینی دووەمی 2022) لەناوەڕاستی شاری بەغداد لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێ‌کرا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا. پاش رۆژێک گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “هاوەڵانی ئەشکەوت” بەرپرسیارێتیی کوشتنی ترۆڵیان گرتەئەستۆ.
له‌لایه‌كی دیکەوە، واشنتن په‌رۆشه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كه زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی-شیعی پێكهاتووه، بۆیە به‌ووردی چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كات بێئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئاڕاسته بكات. چاودێران به‌دووری ده‌زانن هیچ لایه‌نێكی ناو چوارچێوه له‌و دۆسیه‌یەدا ده‌ستی ههبێتو تێوه‌گلابێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك به‌شداری سه‌ره‌كین له‌كابینه‌ی نوێ‌دا، له‌لایه‌كی دیکەشەوە شكست بهنهیاره سه‌رسه‌خته‌كه‌یان هێنرا: ره‌وتی سه‌در.
بەگوێرەی شەرقولئەوسەت، له‌ئێستادا گومانه‌كان له‌و خولگه‌یه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه، کە ئەو لایەنانە له‌پشتی رووداوەکەوەن، کە نایانه‌وێت سودانی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئەمریکادا زۆر بڕوات و زیاتر نزیکببێتەوە.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، بەگوێرەی پێشبینییه‌كان، کوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌مه‌ریكییه له‌لایه‌ن گروپێك به‌ناوی “هاوەڵانی ئه‌شكه‌وت”، په‌یامی ئه‌وه ده‌دات كه هه‌رچه‌نده نزیكبوونه‌وه له‌نێوان عێراق و ئەمریکادا هه‌بێت، ئه‌و گروپانه هه‌رگیز کوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئەمریکاوە له‌بیرناكه‌ن و به‌رده‌وامده‌بن له‌تۆڵه‌كردنه‌وه.
لیواڕوكنی خانه‌نشین عیماد علو، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پاڵپشتی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی‌و ئه‌منی، بە رۆژنامەکەی گوتووە، پاكتاوكردنی ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له‌به‌غداد كاریگه‌ریی ده‌بێت و شێوازی مامه‌ڵه‌ی سودانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئهمنیو چه‌كی نایاساییه‌وه ده‌گۆڕێت “ئه‌و رووداوه‌ش په‌یامی چه‌ند لایه‌نێكه كه ئاره‌زووی باشكردنو به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداد واشنتن ناكه‌ن”.
له‌باره‌ی گروپی “هاوەڵانی ئه‌شكه‌وت”یشه‌وه، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پاڵپشتی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی‌و ئه‌منی، دەڵێت، ئه‌و گروپه وه‌همین و پێشتر چه‌ند جارێك كرده‌وه‌یان له به‌غداد و هه‌ولێر ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی سیاسی خۆی نه‌كردووه به‌خاوه‌نی
.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ئیحسان شه‌مه‌ری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بیری سیاسی له‌عێراق، بهڕۆژنامهكهی گوتووه، نزیكبوونه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سودانی له‌گه‌ڵ ئەمریکا چه‌ند لایه‌نێكی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌راسانكردووه، بۆیه په‌یامی پشت كوشتنی ئه‌و هاوڵاتییه ئەمریکییە بریتیه له‌وه‌ی “ئه‌و گروپانه ده‌توانن كۆنتڕۆڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئەمریکادا بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت و له‌هه‌ركاتێكیشدا ئاره‌زوو بكه‌ن دۆخه‌كه بشڵه‌قێنن”.