زووم:
بەرپرسانی رۆژئاڤا پێیانوایە زیاتربوونی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا پەیوەستە بە شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە.
حەسەن کۆچەر، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا قسەی بۆ زووم کرد، راگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاڤا زیادیانکردووە، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کاریگەریی لەسەر رۆژاڤا هەبووە و هەڵکشانی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا پەیوەندییان بەو شەڕەوە هەیە.
لە ٢٦ ی ئەم مانگەوە بۆردومانەکانی تورکیا لە رۆژاڤا زیاتر بوون، جێگری هاوسەرۆکەکەی خۆسەر دەڵێت، لەو رۆژەوە دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی بەردەوام ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە درۆن و فرۆکەی جەنگی دەکاتە ئامانج.
هەروەها وتیشى: زیانی مادی و مرۆیی گەیاندووە بە ژمارەیەك دامەزراوەی خزمەتگوزاریی، كە خزمەت بە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكەن، بەهۆی هێرشەکانیشەوە ١٦هاووڵاتی و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژراون.