زووم:
سه‌ره‌رای سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود به‌شێوه‌ی بازدانی گه‌وره له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی توركیاوه، كه نرخی سوود به‌رزكرایه‌وه بۆ 42.5% ، به‌ڵام نرخی لیره به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر دابەزیوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی یه‌ک دۆلار گه‌یشته 29.48 لیره، 100 دۆلار به‌رامبه‌ر زیاتر له 29480 لیره‌ی توركی وه‌ستاوه، به‌مه‌ش لیره به‌راورد به ساڵی رابردو 48.1% به‌هاكه‌ی له ده‌ستداوه، ئه‌مه سه‌ره‌رای به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود له بانكی ناوه‌ندی توركیا .
پێنجشه‌مه‌ی رابردوو، توركیا به‌رێژه‌ی 250 خاڵی بنه‌ره‌ت نرخی سوودی به‌رزكرده‌وه و رێژه‌ی سوود گه‌یشته 42.5%، ئه‌مه بازدانێكی گه‌وره‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بازار بۆ پارێزگاری له به‌های لیره دیار نییه، به پێچه‌وانه‌وه به‌های لیره روو له دابه‌زینه.
چیرۆكی دابه‌زینی به‌های لیره
لە كانوونی یه‌كه‌می 2017 بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 379 لیرەی تورکی بوو، لە كانوونی یه‌كه‌می 2018 بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 528 لیرە بوو، لە كانوونی یه‌كه‌می 2019 بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 594 لیرە بوو، لە كانوونی یه‌كه‌می 2020، بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 734 لیرە، لە كانوونی یه‌كه‌می 2021 بەهای سەد دۆلار بەرامبەر 1376 لیرەی تورکی بووە، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 2948 لیرەی تورکی، بەمەش لە 2017 وە تائێستا لێرەی تورکی بەرێژەی 770% بەهاکەی لەدەستداوە.
بۆچی به‌رزركردنه‌وه‌ی نرخی سوود كاریگه‌ر نییه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های لیره؟
بانكی ناوه‌ندی توركیا هه‌موو ئومێدی خۆی لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی سوود هەڵچنیوە، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک رێگەو و شوێنی دیكه بۆ پاراستنی به‌های لیره، به‌ڵام له راستیدا دابه‌زینه به‌رده‌وامه‌كانی لیره ئه‌وه‌ی نیشاندا به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود فاكته‌رێكی به‌هێزنییه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های لیره، به‌ڵكو زۆر فاكته‌ری دیكه كاریگه‌رن له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌رده‌وامی لیره، له‌وانه :
یه‌كه‌م: نادڵنیایی و بێ متمانه‌یی هاووڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ران
نادڵنیایی و بێ متمانه‌یی هاووڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ران به‌رامبه‌ر به‌های لیره و ئایینده‌ی ئه‌و دراوه، ئه‌مه فاكته‌رێكی زۆر گرنگه له به‌های دراودا، هه‌ر ئه‌مه هۆكار بوو، هاووڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ران به لێشاوو روو له بازار بكه‌ن و دۆلار بكرن، لیرهكانیان بگۆڕنه‌وه به دراوی قورس یان به ئاڵتوون و موڵک، به‌مه‌ش خواستێكی به‌رده‌وام له‌سه‌ر دۆلار، خستنه‌ڕوویه‌كی زه‌به‌لاحی لیره هاته‌ئاراوه و ئه‌م بێ متمانه‌یی و نادڵنیاییه تائێستاش به‌رده‌وامه .
دووه‌م: گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی هه‌ڵاوسان
قه‌باره‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا زۆر گه‌وره‌یه، بۆ كاڵای به‌كاربردن 800% به‌رزبووەته‌وه، بۆ كاڵای ته‌مه‌ن درێژ700%، ئه‌مه رێژه گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵاوسان به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود چاره‌سه‌ر نابێت.
سێیه‌م: توركیا به‌شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی كه‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی له ده‌ره‌وه هاوردە دەکات
بێگومان به‌رامبه‌ر به هێنانی كه‌ره‌سته‌ی خاو دۆلار ده‌دات، ئه‌مه‌ش دوو كاریگه‌ری ده‌بێت، یه‌كه‌میان به‌هۆی دابه‌زینی له راده‌به‌ده‌ری لیره به‌رامبه‌ر به دۆلار، تێكرای هه‌ڵاوسان زیاتر ده‌كات، دووه‌میشیان: خواستێكی زۆر له‌سه‌ر دۆلار دروست ئه‌كات و سه‌ره‌نجام نرخی لیره به‌رانبه‌ر دۆلار داده‌به‌زێنێت.
چواره‌م: تێچووی پرۆسه ئه‌منییه‌كان
په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه باش نییه، توركیا له عێراق، سوریا، لیبیا، ئازه‌ربایحان و قه‌ته‌ر هێزی سه‌ربازی هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پڕگرژی و ئاڵۆزییه، هه‌موو ئه‌مانه فاكتن له ناسه‌قامگیری ئابووریی توركیادا، قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌رجیشی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی دروستكردووە.