هێرشەکانى روسیا بۆسەر ئۆکراینا نزیک دەبێتەوە لە نۆ مانگ، رۆژ لەدواى رۆژ سەختر دەبێت، بەتایبەتى دواى هێرشەکان بۆسەر ژێرخان و دامەزارەکان ژیان لە وڵاتەکە خەریکە دەستێت.
رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمەریکی لەبارەی جەنگەکەوە راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە بەناونیشانی ئاسمانی ئۆکراینا جەنگێکی گڕاوی بەخۆیەوە دەبینێت بڵاوکردووەتەوە.
دەڵێت، جەنگەکە زیاتر بووە بەجەنگی ئاسمانی و جوڵەکانی لەسەر زەوی پەکخستووە، هەردوو لایەنی جەنگیش چاوەڕێی زیاتری هاوکاری سەربازی دەکەن لە هاوپەیمانەکانیان.
درۆنى ئێرانى ماوەیەکە بووە بە بابەتى سەرەکى جەنگەکە، رۆژنامەکە دەڵێت، ئۆکراینا، روسیا تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ واژۆکردنی رێکەوتنێک لەگەڵ تاران بەمەبەستی پێدانی موشەکی بالیستی جۆری 110-زولفەقار و دڕۆنی جەنگی، کە ئەوەش مەترسی کاولکاریی زیاتر لەسەر شارەکانی ئۆکراینا دروستدەکات.
بەگوێرەى زانیارییەکانی نیورک تایمز، سوپای روسیا زۆربەی چەک و جبەخانە سەبازییە ئاسمانیەکانی لەماوەى نۆ مانگى جەنگەکەدا بەکارهێناوە و ئێستا چەکی پێویستی نییە بۆ درێژەدان بە جەنگەی.
هەر لەبەر ئەوە مۆسکۆ پەنا بۆ دڕۆن و چەکی ئێرانی دەبات، هەر بەگوێرەى زانیارییە هەواڵگرییەکان، سیستەمە بەرگرییەکانی ئۆکراینا ئامانجی سەرکەوتوویان لەبەرامبەر هێرشە سەربازییەکانی روسیادا بەدەست هێناوە، بەڵام موشەکە بالیستەکان خێرایی زۆریان هەیە و مەترسی گەورە دروستدەکەن، بەتایبەتی کە سیستەمی بەرگری ناسامزی ئەمەریکی هێندە بەهێز و کارا نییە بۆ پێکان و خستنەخوارەوەی موشەکە بالیستیەکان.
رۆژنامەکە بڵاویکردوەتەوە، کە بەمدواییانە روسیا چەندین موشەکی رۆژئاواى، کە لەو جەنگەکدا دەستی بەسەرداگرتووە، رەوانەی ئێران کردووە، بەمەبەستی کۆپیکردن و دروستکردنەوەیان لە کارگەکانی چەک و تەقەمەنی، کە ئەو موشەکان
دژە تانک و زرێپۆش و لەهەکانکاتیشدا دژە فڕۆکەی جەنگین و بەجۆرێکی نوێی تەکنەلۆژیای سەربازیی لەقەڵەم دەدرێت.
هەردوو وڵاتى شەڕکەر شەکەت بوون لە جەنگ بەڵام تاوەکو ئێستا ئاسۆى کۆتاییهاتنى دیارنییە.