زووم:
لەمساڵدا لیرەی تورکی نزیکەی نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە، سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی سوودی بانکی رێگریی نەکردووە لە دابەزینەکە.
لەئێستادا نرخی یه‌ك دۆلار گەیشتووەتە نزیکەی 29.50 لیرەی تورکی، کە ئاستێکی نوێی پێوانەیی دابەزینی بەهای دراوەکەیە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.
بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ لیرەی تورکی زیاتر لە 48%ی بەهاکەی لەدەستداوە، سەرەڕای ئەوەی رێژەی سوودی بانکی 42.5% بەرزکراوەتەوە بۆ رێگریکردن لە دابەزینەکە، بەڵام کاریگەریی لەسەر بازاڕ و بەهای لیرە نەبووە.
لە حه‌وت ساڵدا 770%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه
لە کۆتایی ساڵی 2017، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە 379 لیرەی تورکی بووە، واتا له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا لیره‌ی توركی 770%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئاستی هه‌ڵاوسان بگاته ئاستێكی پێوانه‌یی.
به‌راورد به ساڵی رابردوو، ئاستی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە تورکیا گه‌یشتۆته 85%.