42
زووم:
پارتی سکاڵای لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا تۆمارکرد، گومان دەکەن دەستگاریی دەنگەکان کراوە بۆ بەرژەوەندیی چەند لایەنێک.
هاوار محەمەد گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی بۆ زووم کرد، رایگەیاند، “تێبینیمان لەسەر دەنگەکانی ئەنجامی بەرایى و کۆتایى هەڵبژاردەکان لە پارێزگاکانى کەرکوک و نەینەوا هەیە”.
لەبەرژەوەندیى چەند لایەنێک دەستکاریى دەنگەکان کراوە
پارتی پێیوایە “لەبەرژەوەندیى چەند لایەنێک دەستکاریى دەنگەکان کراوە”، بۆیە گوتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی حزبەکە رایگەیاند، “لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان سکاڵامان تۆمارکردووە و بەهیواین کۆمسیۆن ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێنێتەوە”.