خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دواى مەرگى ژیناوە نزیک دەبێتەوە لە دوو مانگ، حکومەت هەوڵى کۆتاییهێنانى داوە، بەڵام شەقامەکان گەرمتر بوون بە دەنگى ناڕایەتی خەڵک، دەستوەردانى دەرەکى بووە بە گوتەى رۆژانەى بەرپرسانى باڵاى وڵاتەکە
ئەمڕۆش سەرۆککۆمارى ئێران گوتى: سیاسەتى دوژمن بۆ ناسەقامگیرى وڵاتەکەمان وەک سیاسەتەکانى دیکەیان شکست دەهێنێت، کەم نین ئەو بەرپرسانەى خۆپیشاندەران بە گێرەشێوێن و لایەنگری ئەمریکا و ئیسرائیل و چەندین وڵاتى دیکە تۆمەتبار دەکەن، چەند رۆژێکە سزاى لەسێدارە بووە بە داواکاری بەشێک لەوانەى سەر بە دەسەڵاتن،227 پەرلەمانتاری بنئاژۆخوازەکان راگەیەندراوێکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆ کردووە و ئاراستەى دەسەڵاتى دادوەری وڵاتەکەیان کردووە. لەهەمانکاتدا دەنگى ناڕەزایەی دژ بەو هەوڵە هەیە
جەلال مەحمودزادە پەرلەمانتاری کوردی شاری مەهاباد لە تویتەرەکەیدا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 63 پەرلەمانتار لەدژی بەیاننامەکە وەستاونەتەوە، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە لە پەرلەمان قسە بکەن، ئەو دەڵێت پێویستە پەرلەمانتار پشتگیرى دەنگى خەڵک و ئازارەکانى بکات.
لێدوان، بە کورتى
پێش چەند رۆژێک ئهسغهر نازم زاده قومی یهكێك له مهرجهعه باڵاكان و مودهریسی دیاری حهوزهی عیلمی قوم ناڕەزایەتییەکى توندى دەربڕى،ئەو له نامهیهكدا رهخنهی توند له پهڕلهمانتارانی وڵاتهكهی گرت و داوای دهست لهكاركێشانهوهی بهكۆمهڵی لێکردن و نوسیویەتى ئێوە بێدهنگ و بێههڵوێستن بهرامبهر ئهو زهبر و زهنگهی، له شهقامهكانی ئێران دژی خۆپیشاندهران بهكاردههێنرێت
هەرچەندە ئامارى فەرمى دەستگیرکراوان نییە، بەڵام رێکخراوەکان باس لە دەستگیرکردنی هەزاران خۆپیشاندەر دەکەن، بەردەم زیندانەکانی ئێران، بە تایبەتی زیندانی ئەوینی تاران لە خانەوادەی زیندانیان جمەی دێت، داواکاری پەرلەمانتاران بۆ لەسێدارەدانی دەستگیرکراوەکان، ترسی لەنێو خانەوادەکانیاندا دروستکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی لەم بارەیەوە نەناوە
زۆربەی دەستگیرکراوەکان لە نەتەوەی کورد و بەلوچن، فۆکسی دەسەڵاتیش زیاتر لەسەر ناوچە کوردنشین و بەلوچنشینەکانە، بەهۆی ئەوەی جگە لە داواکاری بژێوی ژیان و چاکسازی، پرسی نەتەوەیی تێکەڵ بە داواکاریەکانیان بووە، بۆیە دەسەڵات ئەمە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی ئێران دادەنێت