44
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- سەرەڕای کێشەى سەختى “سەربەخۆبون و ململانێى سیاسی” حکومەتى عێراق سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ دانانى یاسای دادگاى فیدراڵی
- 11 هەزارى تێپەڕاندووە؛ لە یەمەن سەرەڕای نالەباری ژیان و کێشەى زۆرى کۆمەڵایەتى، ژمارەى تووشبوانى ئایدز بەرزبووەتەوە
- 2024 ساڵێکی ئاڵۆز و پڕلە کێشە دەبێت بۆ ئابوورى و سیستمە بانکییە جیهانیەکان؛ دەبێت بانکى ناوەندى وڵاتان رووبەڕوویان ببنەوە
عەرەبی جەدید
- نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەوەى ئیسرائیل لە غەزە ئەنجامیدەدات، کاری دڕندانەى سەدەیە و رۆژئاواش هاودەستە لەگەڵیان
- بابولمەندەب خۆشگوزەرانى ساڵی تازە کەمدەکاتەوە، سزاى ئەمریکا بۆ سەرحوسییەکان زیاد دەکات و ئیسرائیلیش فشار
- لەیەمەن دەکات بۆ کەمکردنەوەى هێرشەکانئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر میدیا و رادیۆ ناوخۆییەکانى غەزە و تەشویش بۆ کەناڵە ئاسمانیەکانیش دروستدەکات تا خەڵک ئاگاداری هیچ نەبن
قودسی عەرەبی
- ئیسرائیل زیاتر لە 200 شوێنەواری مێژویی وێرانکردووە و مێژونوسێکیش بە دەستئەنقەست ناوى دەهێنێت
- هادى عامری داواى لە سودانى کردووە خشتەیەک دیاری بکات بۆ کشانەوەى هێزە بیانییەکان لە عێراق، لەبەر ئەوەى عێراق تواناى بەرگریی کردنى لەخۆی هەیە
- پارێزگارى کەربەلا لە پێناوى پاراستنى پیرۆزی شارەکەدا ڕێگە نادات بۆنەکانى سەرساڵ لە پارێزگاکەیدا ئەنجام بدرێت
- یەکێکیان ئافرەتە؛ دواى بڵاوکردنەوەى دانپێدانانەکانیان، بەتاوانى سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل، ئێران چوار کەسی لەسێدارەدا
دەستوور
- رەوتى حیکمە؛ رۆژی 9/2/2024 یەکەم کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت تا ئەو کاتەش دەبێت ئەنجومەنەکان کارەکانیان تەواوکردبێت
- سەرۆکی دەستەى دەستپاکی عێراق: کار بۆ گەڕاندنەوەى 18 تاوانباری سەرەکی دەکەین لە ئەمریکا و پسوڵەى دەستگیرکردنى 25 کەسیشمان داوەتە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە کە ملیارەها دۆلاریان دزیوە
- چەکی ئەتۆمیشی تێدایە؛ سەرۆکی کۆریاى باکور فەرمانى بە سوپاى وڵاتەکەى کردووە بە خێرایی خۆیان بۆ روبەڕوبونەوەیەکی گەورە ئامادەبکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- بەگوێرەی راپۆرتێک، بەهۆی زۆری کەڵەکەبوونی کەیس و نەخۆش، دادگە و کەرتی تەندروستیی بەریتانیا تاوەکو ساڵی 2030 ناگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان
- بەهۆی ئاراستەکردنی شەپۆلێک لە مووشەکی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، لانیکەم 30 کەس کوژران
- وڵاتی ئەفریقای باشور لە دادگەی نێودەوڵەتی دۆسیەیەکى تۆمارکرد، کە تێیدا ئیسرائیل بە ئەنجامدانی جینۆسیاد تۆمەتباردەکات
واشنتن پۆست
- روسیا پێگەی هاووڵاتییانی مەدەنی بە مووشەک بە ئامانج دەگرێت و هێرشەکانی دوێنێ یەکێک بوون لە گەورەترین هێرشەکانی شەڕەکە
- دوای ئەوەی ویلایەتی مەین-یش هاوشێوەی کۆلۆڕادۆ بڕیاریدا ترەمپ بەشداریی لە هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەو ویلایەتەدا نەکات، فشار لەسەر دادگەکانی وڵاتەکە دروستبووە
- ئەمساڵ ئەمریکا زیاتر لە 142000 پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە و ئەمەش دوو هێندەی ساڵی رابردووە
عەرەب نیوز
- لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئاوارەکانی غەزە دووبارە لەدەست هێرشەکان لە باشووری غەزە رادەکەن
- کەشتییەکی جەنگیی مووشەکێکی بالیستی دژە کەشتی و درۆنێکی خستەخوارەوە، کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستە کرابوون
- ژمارەی ئەو فلیپینییانەی کە لەمساڵدا بۆ کارکردن روویان کردووەتە سعودیە دوو هێندەی ساڵی رابردووە و زۆرترینی وڵاتانی کەنداو پێکدەهێنێت
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین بوژانەوەی وڵاتەکەی لە سەروبەندی ئاڵنگارییەکاندا بەرز دەنرخێنێت و داوادەکات لە ساڵی 2024دا وڵاتەکەی زیاتر بەرەوپێش بچێت
- سەرۆکی چین داوا لە نوێنەرانی وڵاتەکەی دەکات کە دۆستایەتی قووڵتر لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بنیاد بنێن
- چین ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو تیمە پزیشکییانە دەکات کە لەمساڵدا لە وڵاتانی دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیدا خزمەتیی خەڵکانی لێقەوماویان کردووە
-
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- وەزیری دەرەوەی ئێران: لەسەرەتای شەڕی غەزەوە ئەمریکا پەیاممان بۆ دەنێرێ و داوامان لێدەکات دان بەخۆدا بگرین
- چوارکەس بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل لە پارێزگای ورمێ لە سێدارە دران
- پێشنوێژی رۆژی هەینی لە تاران رایگەیاند، تۆڵەی کوشتنی رەزی موسەوی بە توندی لە بەڕێوەبەرانی دەکەنەوە
هەمشەهری
- دۆخی ئینتەرنێت لە ئێران، خێرایی کیسەڵی هەیە و نرخەکەشی وەک کەروێشکە (سێ بەرانبەر بەرز بووەتەوە) و خەڵک لێی ناڕازییە
- یەک لەسەر سێی تەڵافرۆشانی ئێران باج نادەن و 74%ی ئەوانەش کە باج دەدەن، مانگانە کەمتر لە 15 میلیۆن تومەن دەدەن
- ژنان لە ئێران زۆرتر لە پیاوان تووشی نەخۆشیی زەختی خوێن دێن و 60%ی ئەوانەی تووشیبووی زەختی خوێنن، خۆیان ئاگایان لە تووشبوونیان نییە
ئەبرار
- شارەداری تاران تاوەکو کۆتایی ساڵ 20 مزگەوت ساز دەکات و سازکردنی قوتابخانەکانیشی بە خێڕخوازان سپاردوە!!
- ئێران دوو ملیۆن کچی سەروی 30 ساڵ و سێ میلیۆن کچی سەرو 20 ساڵ تەمەن سینگڵی هەیە
- لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا زیاتر لە 60 هەزار پەنابەری ئەفغانی مۆڵەتى هاتنە نێو خاکی ئێرانیان پێ نەدراوە
ئیعتیماد
- پێکهاتەی دەسەڵات لە ئێران گەیشتووەتە قۆناغی خۆوێرانکردن و مەشروعیەتی کەوتۆتە ژێر پرسیار
- روسیا ناتوانی هاوپەیمانی ستراتجیکی ئێران بێت؛ روسیا روانگەیەکی ستراتژیکی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین نییە و وەک کەرەستە چاوی لێ دەکات
- بەگوێرەی یاسا؛ بەبێ بڕیاری دادگا کەس ناتوانێ مۆبایل و کەلوپەلی تایبەتی هیچ هاووڵاتییەک بپشکنێت
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری توركیا كه بڕیاربوو له سعودیه له نێوان فه‌نه‌رباخچه و گاڵاتاسارای ئه‌نجامبدرێت به‌هۆی هه‌ڵوێستی سعودییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌تاتورک ئه‌نجامنه‌درا و یانه‌كان گه‌ڕانه‌وه توركیا
- له ئه‌سته‌نبوڵ 29 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیركران كه به نیازبوون هێرش بكه‌نه سه‌ر كڵێسا و په‌رستگای جووه‌كان
- بۆ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی به ته‌نها ده‌ژین؛ ئاژه‌ڵی ماڵی له ماڵه‌وه وا ده‌كات كاركردنی مێشكمان دانه‌به‌زێت
سۆزجو
- سعودیه نه‌یهێشت له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ردا پۆسته‌ر و گوته‌ی ئه‌تاتورک له نێو یاریگادا به‌رزبكرێته‌وه و یارییه‌كه ئه‌نجامنه‌درا
- سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ ره‌خنه‌ی له به‌ڵێنه پڕ زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و میدیای لایه‌نگری گرت؛ ئیتر ئه‌م گه‌له ههڵمهخڵهتێنن
- ده‌سه‌ڵات كه باجی له‌سه‌ر خۆراک كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه، باجی سه‌ر قوماری كردووه‌ته نیو هێنده
جمهورییه‌ت
- خانه‌نشینان خۆپیشاندانیان له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدا و داوایان كرد مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ بڕی كه‌مترین مووچه هاوتا بكرێت
- غه‌زه‌ییه‌كان كه له باكووری كه‌رته‌كه‌وه به‌ره‌و ره‌فه‌ح هه‌ڵاتوون، له چاوه‌ڕوانییه‌كی تاڵدان و ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كانی ئیسرائیل
- نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ئه‌سته‌نبوڵ دوای ئاگرگرتنی ماوه‌ی نۆ مانگه به‌هۆی بێ بودجه‌ییه‌وه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- دوای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی قه‌یومی بۆ دانرا، سه‌رۆكی زانكۆی بۆغازیچی رێگه به 16 نادات بچنه نێو زانكۆوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی رێكاره‌كان بوون، له زانكۆكانی دیكه‌ش فشار له دژی خوێندكاران روو له هه‌ڵكشانه
- رۆژنامەنووسان و سه‌رنووسه‌ری پۆرتاڵی گه‌رچه‌ک گونده‌م دوای ئاماده‌كردنی هه‌واڵێک و ناوهێنانی دادوه‌رێک ده‌ستگیركرا
- 2023 له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ساڵی جه‌نگه‌كان و هاوسه‌نگییه نوێیه‌كان