زووم:
وا دیارە ئۆپەراسیۆنی “تۆفامى ئەلئەقسا” کە لە 7ی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەماسەوە دەستیپێکرد، کاریگەریی نەرێنی توندی لەسەر هەناردەکردن و بازاڕی چەکی ئیسرائیل لە ماوەی ساڵی 2023دا داناوە، ئەوەش بە گوێرەى راپۆرتێکى کەناڵى سکاى نیوزى عەرەبى.
هەر بە گوێرەى راپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی ئەو هێرشە لەسەر چەکى ئیسدارئیلى زیاتر دەربکەوێت و هەناردەکردنى کەمتر بێتەوە، دوای ئەوەی وڵاتان گرێبەستەکانیان لەگەڵ تەلئەبیب هەڵوەشاندەوە، لە ئەنجامی دابەزینی کاریگەرى چەکی ئیسرائیل لە شەڕدا، بەتایبەتی تانکی “مێرکاڤا”، کە بووە مایەی گاڵتەجاڕی دوای ئەوەی سەدان دانەیان لەلایەن “لیواکانی ئەلقەسام” و “لیواکانی ئەلقودس” موشەکى جۆرى “الیاسین 105” تێکشکێنرا.
کۆی گشتی هەناردەکردنی چەکی ئیسرائیل بۆ زۆرێک لە بازاڕەکانى جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ١٢.٥ ملیار دۆلاری تۆمارکردووە، بەڵام پێشبینى دەکرێت لەمساڵ و ساڵى داهاتووش ئەو رێژەیە زۆر دابەزێت.
لە راپۆرتەکەى کەناڵە عەرەبییەکە ئاشکراکراوە، کە کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى چەک لە ئیسرائیل، هەڕەشەی دەرکردنى 10 هەزار کرێکاریان کردووە، لەگەڵ ئەگەرى داخستنی نزیکەی 200 کارگەی بەرهەمهێنانی سەربازی و بەرگری، ئەوەش بەهۆى کاریگەرییەکانى جەنگ لە غەزە، کە نزیکەى سێ مانگە بەردەوامە .
ئابووری ئیسرائیل بە گشتی پشت بە هەناردەکردنی چەک و تەکنەلۆژیای سیخوڕی ئەلیکترۆنی دەبەستێت و تەلئەبیبیش گەورەترین هەناردەکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازییە لە جیهاندا، ئەوەش بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی وەزارەتی ئاسایشی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٧دا بڵاویکردووەتەوە .
هەر بە گوێرەى راپۆرتەکە، هەناردەکردنەکان بریتی بوون لە 25% سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 19%ی مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، 13% سیستمی رادار و سیتمى جەنگی ئەلیکترۆنی، ئەمە جگە لە 5%ی فڕۆکە و ئەڤیۆنیکس.
سیستمی چاودێری و ئۆپتۆى ئەلیکترۆنی 10%ی بەهای هەناردەکردنیان پێکهێناوە، لەکاتێکدا 5% بۆ ئامێری تەقەکردن و هەڵدانی ئامێرەکان بووە، هەروەها بۆ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بە هەمان شێوە، هاوکات بەهای چەکی ICT نزیکەی 6% بووە.
لەگەڵ ئەوەش، هەناردەکردنی تەقەمەنی نزیکەی 4% تۆمارکراوە، 1% بۆ سیستەمی دەریایی بووە.
بەپێی داتابەیسی ئینستیتیوتی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی ئاشتی ستۆکهۆڵم، هیندستان بە بەهای 247 ملیۆن دۆلار هاوردەکردن لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هاتووە.
فلیپین بە 206 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەم بووەو ئەمریکاش بە بەهای نزیکەی ١٢٨ ملیۆن دۆلار چەکی ئیسرائیلی کڕیوەو لە پلەى سێیەم بووە.
بەریتانیا بە بەهای 75 ملیۆن دۆلار چەکی ئەو وڵاتەى کڕیوەو کۆماری چیک، تایلەند، فینلاند، ئەڵمانیا، سەنگافورە و کەنەداش بە بڕی جیاواز چەکیان لە تەلئەبیب کڕیوە.
بە پێچەوانەی دانپێدانانی ئیسرائیل، کە لەسەرەتای “تۆفانى ئەلئەقسا”ەوە 500، تانکی مێرکاڤا، کە نرخەکەی بە نزیکەی شەش ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، لەناوچووە و زیانی پێگەیشتووە، جگە لە تێکشکانى 700 تانکى نەفەر هەڵگر، کە بە “پڵنگ” ناسراوەو نرخەکەی نزیکەی سێ ملیۆن دۆلارە، بەپێی بەیاننامەیەکی لیواکانی ئەلقەسام، کە زۆرینەى ئەو تانکانەش بە موچەکى “ئەلیاسین 105″ تێکشکاون.
لەلایەکى تر بەگوێرەی ماڵپەڕی بەرگری عەرەبی، بڕیارێک لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلەوە دەرچووە بۆ راگرتنی هەناردەکردنی سەدان تانک بۆ کڕیارانی بیانی، لەنێویاندا ئەوروپا، بەهۆی پێویستی شەڕەوە.
هەروەها راپۆرتەکە باسى لەوە کردووە، کۆریای باشوور دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە کاریگەری سیستەمی چاودێری و پاراستن، کە لە کۆمپانیای ئیسڕائیلی ئێلبیت سیستەم کڕیویەتی بۆ چاودێریکردنی ناوچەی پارێزەر لەگەڵ کۆریای باکوور.
ئێستا قەبارەی زیانەکانی مێرکاڤا و “پڵنگ” هەڕەشە لە هەزاران کرێکار دەکات بۆ وەستاندنی کارکردن و داخستنی نزیکەی 200 کارگەی کۆمپانیای چەک، ئەمەش بە مانای دابەزینی پێوانەیی فرۆشی چەک لە ماوەی ساڵی 2024دا دێت.