زووم:
ئیسرائیل هەڕەشە لە لوبنان دەکات و دەڵێت، حزبوڵا لە سنوورەکان دووربخەرەوە، “ئەگەرنا خۆم ئەو کارە دەکەم”.
بێنی گانتز وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، کە ئەندامی کابینەی جەنگە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، قسەی لەبارەی بارودۆخی باکووری ئیسرائیل و سنوورەکانی وڵاتەکە لەگەڵ لوبنان کرد، هۆشداریی دا بە حزبوڵا و بەیروت لەبارەی بەردەوامبوونی هێرشە موشەکییەکانی حەماس، گوتی.
گانتز کە بە سروشتە سەربازییەکەی ناسراوە، نەیشاردەوە کە سنووری باکووری وڵاتەکەی پێویستی بە گۆڕانکارییە و بە روونی رایگەیاند، کاتی چارەسەری دیپلۆماتی کۆتاییهاتووە، ئەگەر لوبنان کارنەکات بۆ راگرتنی هێرشەکان و حزبوڵا لەسەر سنوورەکان دوورنەخەنەوە، ئەوا سوپای ئیسرائیل خۆی ئەو کارە دەکات هێرش دەکەنە سەر لوبنان.
دوێنێ چوارشەممە، حزبوڵا هێرشی فراوانی موشەکیی لە دژی ئیسرائیل ئەنجامدا، بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەدوای هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بە گەورەترین هێرشی موشەکیی حزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل دادەنرێت .