ئامادەکردن: دیسکی ئابووری زووم
كۆمپانیای به‌بازاركردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند، له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2023، كۆمپانیا چینییه‌كان گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی عێراق بوون، له كۆی 40 كۆمپانیا كه نه‌وتی عێراقیان كڕیوه، 10 كۆمپانیایان چینین، ئه‌مه‌ش بێگومان پێشهاتێكی تازە نییه و هه‌ژموونی چین به‌سه‌ر ئابووریی عێراقدا فره و جۆراوجۆره، به‌ڵكو زیاتر له كڕینی نه‌وت.
ئێستا چین قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه، شو هایفێنگ، جێگری باڵیۆزی چین له عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه، چین بەرژەوەندییەکی زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراق، بەهۆی قورسایی ئابوورییەکەی لە جیهان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
چین بەرژەوەندییەکی زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراق
ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2022دا گەیشتە 53.37 ملیار دۆلار، کە ساڵانە بەڕێژەی 43.1% زیادیکردووە، لەکاتێکدا قەبارەی هاوردەکردنی چین لە عێراقەوە گەیشتووەتە 39.38 ملیار دۆلار، کە ساڵانە بەڕێژەی 47.8٪ زیادیکردووە.
سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه
په‌یوه‌ندی ئابووریی نێوان چین و عێراق مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ دوای شۆرشی ساڵی 1958، ئه‌و كاته‌ی رژێمی پاشایه‌تی له عێراق كۆتاییهات و چین پشتیوانی شۆڕشه‌كه‌ی كرد، له‌و كاته‌وه چین به‌شێوه‌ی جیاواز له‌نێو ئابووریی عێراقیدا ئاماده‌یی هه‌بووه، به‌درێژایی ساڵانی هه‌شتاكان كۆمپانیای نیشتیمانی چین له بواری وزه، له ژماره‌یه‌ک له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراقدا كاریكردووه.
چین و سێكته‌ری وزه له عێراقدا
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، چین گه‌ڕایه‌وه نێو بواری وه‌به‌هێنان له عێراقدا، به تایبه‌ت وه‌به‌رهێنان له بواری وزه، لە ساڵی 2008 کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چین بووە، یەکەم کۆمپانیای بیانی، کە رێککەوتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق واژووكرد، لەدوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی 2003 بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئه‌نجامدرا، لە ساڵی 2009 کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چین به هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای BB به‌ریتانی گرێبەستێکی خزمەتگوزاری بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی رومەیلا بەدەستهێنا کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی عێراقە.
ئێستا كۆمپانیا چینیه‌كان له كێڵگه‌ی نه‌وتی (اڵاحدب) كارده‌كه‌ن، كه كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی چینی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌روه‌ها كێڵگه‌ی حلفایه له پارێزگای عه‌ماره، كه یەکێکە لە گەورەترین بیرە نەوتەکانی عێراق كۆمپانیای CNPCكاری تێده‌كات، كۆمپانیا چیینه‌كان هه‌ژموونی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراقدا هه‌یه، له زیاتر له 19 كێڵگه‌ی نه‌وتیدا كارده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ یان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وڵاتانی دیکەدا له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 24 كێڵگه‌ی نه‌وتییه.
كۆمپانیا چیینه‌كان هه‌ژموونی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراقدا هه‌یه
له سه‌ره‌تای ساڵی 2021، كۆمپانیای چینییه‌كان هه‌وڵیانداوه ده‌ست به‌سه‌ر سێ گه‌وره‌ترین بیری نه‌وتی عێراقدا بگرن و سه‌رجه‌م پشكه‌كانی كۆمپانیاكان بكرنه‌وه، له‌وانه ئه‌وانیش كۆمپانیای لۆك ئویلی روسی و ئیكسون موبیلی ئه‌مریكی و كۆمپانیای بی بی به‌ریتانییه، كۆمپانیای نیشتمانیی چین پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی پێشكه‌شی ئه‌و سێ كۆمپانیایه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پشكه‌كانیان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراقی بكرنه‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت و حكومه‌تی عێراق له‌مه نیگه‌رانن، هه‌ردووكیان پێیانوایه ئه‌مه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایشی وزه‌ی عێراق، بۆیه ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق ده‌ستوه‌ردانی كرد، تا قه‌ناعه‌ت به كۆمپانیای لۆک ئۆیلی روسی بكات پشكی خۆی له كێڵگه‌ی رۆژئاوا قرنه2 نه‌فرۆشێت به كۆمپانیای سینوبكی چینی، هه‌روەها خودی وه‌زیری نه‌وت قه‌ناعه‌تی به هه‌ر یه‌ک له ئیكسۆن مۆبیل و بی بی كردووه، كه پشكه‌كانیان نه‌فرۆشن به كۆمپانیا چینیه‌كان
چین و هه‌ژموونی بازرگانی و دارایی له عێراقدا
چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی، كه گه‌وره‌ترین بری سه‌رمایه‌گوزاری له عێراقدا هه‌یه، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه به رێگای جیاواز بوونی خۆی له عێراقدا چه‌سپاندووه، به تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی (پشتوێن و رێگە)، كه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چینه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش، له میانه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا چین به بری 10.1 ملیار دۆلار بۆ عێراق خه‌رجده‌كات، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و دروستكردنی كاره‌با و چاككردنی فڕۆكه‌خانه‌كان
عێراق له‌نێو سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بیدا چواره‌م گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی چینه، 44% سه‌رجه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به چین ده‌فرۆشریت، به‌ته‌نها له ساڵی 2021، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان چین و عێراق 32 ملیاردۆلاری تێپه‌ڕاندووە.
قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان چین و عێراق 32 ملیاردۆلاری تێپه‌ڕاندووە
خه‌ونی گه‌وره‌ی چین جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی رێگەی ئاوریشمه، كورتكردنه‌وه‌ی رێگەكان و گه‌یاندنی كاڵاكانێتی به هه‌موو جیهان به كه‌مترین تێچوون و زۆرترین ده‌ستكه‌وت، چین وه‌ک زلهێزێكی ئابووری له رێگەی توانای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری و مرونه‌تی گه‌وره‌ی له مامه‌ڵه داراییه‌كاندا له زۆر شوێن جێگا له ئه‌مریكا و خۆرئاوا لێژكردوه و رێگەی ئاوریشم ده‌كات به ئه‌مری واقع.
چین سه‌رقاڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئایینده‌یه، خه‌ونی چین ته‌نها هه‌ڵكشانی تێكرای به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئایینده‌ی ئابووری بخاته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه، به گوته‌ی سه‌رۆكی چین له ساڵی 2024 – 2028 كۆی قه‌باره‌ی بازرگانی چین 32 ترلیۆن دۆلار تێده‌په‌رێنێت.
له‌به‌رانبه‌ر پرۆژه‌ی پشتوێن و رێگەی چیندا، ئه‌مریكا پرۆژه‌یه‌كی گرنگی راگه‌یاندوه، پڕۆژەی رێڕەوی ئابووری داهاتوو، کە باشووری ئاسیا و ئەوروپا لە رێگەی کەنداوی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
پرۆژە زەبەلاحەکە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، ئامانجی بەستنەوەی کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقایە لە رێگەی هێڵی ئاسن و گواستنەوەی دەریاییەوە، بەو پێیەی لە دوو رێڕەوی جیاواز پێکدێت، یەکێکیان هیندستان بە کەنداوی عەرەبییەوە دەبەستێتەوە و ئەوی دیکەیان کەنداوی عەرەبی بە دەبەستێتەوە ئەوروپا، لە کێبڕکێیەکی روون‌دا لەگەڵ دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا، کە چین 10 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد.