زووم:
ویلایەتی میشیگنی ئەمریکا رەتیکردەوە بڕیار بدات لەبارەی بەشداریینەکردنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوودا.
لەبارەی بڕیارەکە ترەمپ رایگەیاند، دادگەی باڵای میشیگن زۆر بە دروستی و بەتوندیی نکوڵیی کرد لەوەی رێگەم لێبگرن خۆم لە ویلایەتی مەزنی میشیگن کاندیدبکەم، سەرەڕای هەوڵی دیموکراتەکان، کە بە دیموکراتە نائومێدەکان ناویهێناون.
ئەو راشیگەیاند، ئەو یارییە بۆ ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکاندا شکستیهێناوە، تەنانەت لەو ویلایەتانەش کە بەدرێژایی مێژوو مەیلیان بۆ دیموکراتەکان هەبووە.
خۆشحاڵیی ترەمپ دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو دادگەی باڵای ویلایەتی کۆلۆڕادۆ، لە هەوڵێکی هاوشێوەدا قەدەغەی کرد ترەمپ بەشداریی لە هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتی ویلایەتەکەدا بکات.
دادگاکە بەتۆمەتی ئەوەی ترەمپ لەپشتی ئەو خۆپیشاندانەوە بووە، کە لە ٦ـی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ هۆڵ، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لەبەرامبەر بایدن شکست هێنا.