زووم..
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
-دواى چەند کاتژمێرێک لە راگەیەنراوەکەى سوپاى پاسداران، بزووتنەوەى حەماس رەتیدەکاتەوە هێرشەکانى لە تۆڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیدا ئەنجام دابێت
-یەک لەسەر پێنجی هاووڵاتیانى عێراقی فۆرمی دژەتیرۆریان پڕکردوەتەوە و پسپۆڕانیش سەریان سوڕماوە لە هاندانى گەنجەکانى بەرەو سەربازیی
-سعودییە 13.6 ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ تەکنۆلۆژیاو زیرەکی دەستکرد، لەگەڵ ژاپۆنیش وەبەرهێنانى نێودەوڵەتى پەرەپێداوە
سەباح
-عێراق و ئێران رێککەوتن لەسەر پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی نێوانیان و جەختیشیان کردەوە کە پێکەوە کاردەکەن بۆپێشخستنى پیشەسازیی گاز و پترۆکیمیاوی
-کەرکوک پڕکێشەترین ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقە و دانانى پارێزگاریش لە چاوەڕوانى رێککەوتنە سیاسییەکاندایە
-پسپۆڕانى ئابوری جەخت دەکەنەوە ئەگەر بانکی ناوەندی لێپێچینەوە بکات دۆلار لەبەرامبەر دیناردا پاشەکشە دەکات
قودسى عەرەبی
-ناکۆکییەکانى نێوخۆی حکومەتى ئیسرائیل لەبارەى قۆناغى داهاتووى هێرشەکان لەپەرەسەندندایە
-ئەردۆغان دەرگاى زانکۆکانى بۆ ئەو زانایانە خستۆتە سەرپشت کە بەرگریی لە غەزە دەکەن و دەڵێت، ئەوەى نەتانیاهۆ دەیکات خراپترە لەوەى هیتلەر کردویەتى
-دانییل لیفى، راوێژکارى ئیهۆد باراک، سەرۆکوەزیرانى پێشووى ئیسرائیل دەڵێت، نەتانیاهۆ بۆ بەرژەوەندی خۆی جەنگی غەزە درێژەپێدەدات و هیچ ئامانجێکی سیاسی نییە
عەرەبی جەدید
-هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بە بیانووى نەهێشتى مەترسییەکانى سەر سسنورى وڵاتەکەى تەنها پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى گرتووەتەوە
-جەنگ و مەترسییەکانى 2024 دەکەوێتە پێش بەرزونزمی نرخی نەوت و جەنگی روسیا و ئۆکۆانیا و ئیسرائیل و حەماسیش پەرەدەسەنن
-لە کۆبوونەوەى پێنج شەممانى قوتابخانە عێراقییەکاندا پشتیوانى لە غەزە دەکرێت و شیعر و پەخشانیان بۆ دەگوترێتەوە و قوتابیانیش ئاڵای فەلەستین بەرزدەکەنەوە
قەبەس
-باڵیۆزی بەریتانیا دەڵێت، لە سەرى ساڵى 2024ـەوە هاووڵاتییانى کوەیتى بۆ سەردانى بەریتانیا پێویستیان بە ڤیزا نامێنێت
-بەگوێرەى راپۆرتێکی پەرلەمانى کوەیت ئەوانەى خۆیان دەکوژن زۆرینەیان خێزاندارن
-توێژینەوەیەکی زانستى: بۆنى خۆش مرۆڤ لە خەڵەفان و بیرچوونەوە دەپارێزێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
-بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی لەندەن دەڵێت، بەهۆی سکاندەڵەکانمانەوە ئەو خەڵکانەی لە رووداوەکانی توندوتیژیی خێزانی رزگارییان بووە متمانەیان بە پۆلیس نەماوە
-ئیسرائیل هێرشەکانی فراوانتر دەکات و ناتانیاهۆش رەتیدەکاتەوە پلانی دوای شەڕ باسبکات
-ئەمریکا بڕیاریدا بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین دابین بکات بۆئەوەی بتوانێت دژی روسیا بوەستێتەوە
واشنتن پۆست
-بەشێک لە زانایانی ئەمریکا دەڵێن، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە پێشبینی دەکرا لەم سەدەیەدا دەستپێبکات، دەمێکە دەستیپێکردووە هەنگاوەکە 50% خێراتر بووە
-مەترسییەکانی زیادبوونی بەرەیەکی دیکەی شەڕ لە سنووری لوبنانەوە بۆ ئسیرائیل سەریهەڵداوە و هێرشەکانی حزبوڵڵا زۆرتربوون
-سەرەڕای ئەوەی لە ویلایەتی میشیگان سکاڵا لە دژی تۆمارکرابوو، دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە هەڵبژاردنی بەرایی ئەو ویلایەتەدا دەکات
ئۆرشەلیم پۆست
-سوپای ئیسرائیل تونێڵێکی ستراتیژیی لە نزیک قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەی رانتیسی لە غەزە خاپوور کرد
-تا دێت منداڵانی ئیسرائیل بەهۆی کوشتنی باوکیان لە بەرەکانی جەنگ زیاتر بێ دایک و باوک دەکەون و دایکانیشیان بێ هاوسەر دەبن
-پێدەچێت جبەخانە ئەتۆمییەکانی ئێران یارییەکان بگۆڕێت، مەترسییەکان لە هەبوونی یەک چەکی ئەتۆمییەوە زیادی کردوو بۆ جبەخانەیەک
عەرەب نیوز
-شازادەی جێنشینی سعودیە: شانشینەکەمان لە چەندین سێکتەرەوە گەشەسەندنی باشی بەخۆیەوە بینیوە
-ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەزە تا دێت زیاتر دەبێت و ئیسرائیلیش هێرشەکانی فراوانتر دەکات
-حوسییەکانی یەمەن دەستیانکردووە بە دامەزراندنی هەزاران چەکدار لە سەروبەندی هەڵمەتەکەیان لە دژی ئیسرائیل
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییهت
-كهمترین موچه بۆ ساڵی 2024 له 11,402 لیره بۆ 17,02 بهرێژهی 49% بهرزكرایهوه
-سهرۆكی بهرهگهز ئهڵمانیی باندێكی مافیایی مادهی هۆشبهر له ئهستهنبوڵ دهستگیركرا
-خوانی سهری ساڵ بۆ خێزانێكی 4-6 كهسی، 2,500 لیرهیه
سۆزجو
-بڕیارهكهی دادگای دهستووریى تورکیا لهبارهی جان ئاتالی، دیسان جێبهجێنهكرا و رهوانهی دادگای باڵا كرا
-سهرۆكی پێشووی یانهی ئهنقهرهگوجو كه سهربه ئاكپارتییه و له ناوبژیوانێكیدا له ماوەی 15 رۆژدا ئازادكرا
-دهسهڵات دهیگوت لهبهرئهوهی پشتیوانی پهكهكه و فهتۆیه، دەژین، بهڵام ئهو كارهیان ئهنجامدا، كه ئهمریكا داوای دهكات و گڵۆپی سهوزیان بۆ ئهندامێتیی سوید له ناتۆ ههڵكرد
جمهورییهت
-دهسهڵات جهختی لهسهر برسێتی كردهوه و كهمترین موچهی كرده 17,02 لیره
-باسی ئۆتۆنۆمی لهلایهن پهرلهمانتارهكهی هوداپارهوه كاردانهوهی لێكهوتهوه
-زیانبهركهوتووانی بوومهلهرزه، كه له كهشی سارددا بێكارهبان داوای چارهسهر دهكهن
ئهڤرهنسهل
12 ساڵ بهسهر كۆمهڵكوژیی رۆبۆسكیدا تێدەپەڕێت، بهڵام ئهنجامدهرانی دادگایی نهكراون
-دوای راگهیاندنی بڕی نوێی كهمترین مووچه، برسێتییان تا 2025 درێژكردهوه
-وهک پاڵهوان پێشوازیی لهو سهرۆكهی پێشووی ئهنقهرهگوجو كرا، كه له ناوبژیوانهكهیدا ئازادکرا
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
-هەورەکانی سەر دەریاچەى ورمێ نامێنن و ون دەبن!!
-شارەوانییەکان مافیایین؛ شارەوانیی تاران بەڵێنیی درۆ دەداتە خەڵک و شارەوانی پێشووی شاری گورگانیش لە کاتی هەڵاتن دەستیگرکرا
-دەوڵەتی ئیبراهیم رەئیسی، رێگە بە بڵاوکردنەوەى ئامار و راپرسییەکان نادات و بەرامبەر پرسیاری خەڵک بێ وەڵامە
ئیعتماد
-خامنەیی دەڵێت، بەشداریی ژنان لە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیدا هیچ بەربەستێکی نییە
-راگەیاندنى ئامارى مردن بەهۆی کرۆناوە لە ئێران سانسۆڕی لەسەر بووە؛ ئامارەکان دەریانخستووە، کە دوو هێندەی ئاماری حکومەت خەڵک مردوە، واتە زیاتر لە 240 هەزار کەس
-دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لەوبڕوایەدایە نوێنەری روسیایە و لە ئێران کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ دەکات!!
جمهوری ئیسلامی
-هاوردەکارانی برنج داوا لە دەوڵەت دەکەن بەر بە دوبارەبوونەوەی ئەزمونی گەندەڵیی چایی لە سەر برنج بگرێت
-کۆماری ئازەربایجان و فەرەنسا ناکۆکییەکانیان پەرەدەستێنێت؛ ئازەربایجان دوو دیپلۆماتکاری فەرەنسای دەرکرد
-بەهۆی پیسبوونی هەوا لە پارێزگای خوزستانی ئێران، 132 هەزار کەس نەخۆشن
ئاسیا
-لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا 19 تۆن تەڵای تەواو عەیار بەشێوەی فەرمی، هاوردەی ئێران کراوە
-خەڵکی ئێران لەبەردەم مەترسیی ئاسایشی خۆراکدان؛ هاوردەکردنی خواردەمەنی بەگوێرەی بەرزبوونەوەی نرخ و کەمیی ویستی خەڵک بەردەوام لە دابەزیندایە