زووم:
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند، تەنها لەماوەی 24کاتژمێری رابردوودا لە غەزە 241کەس لە بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلدا کوژراون، ژمارەی کوژراوان لە سەرەتای شەڕەکەوە گەیشتووەتە نزیکەی 21 هەزار کەس.
بەگوێرەی گوتەی بەرپرسانی تەندروستیی غەزە، تا ئێستا نزیکەی ٥٥ هەزار کەسی دیکە برینداربوون، لەو ژمارانەش زۆرینەیان ژن و منداڵن.
بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی دیکەی لە غەزە راگەیاند، بەمەش ژمارەی سەربازانی کوژراو لەدوای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆسەر غەزە گەیشتە ١٦٥ سەرباز.
هاوکات ژمارەی ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییانەی لە سەرەتای هێرشەکەوە تا ئێستا کوژراون گەیشتووەتە هەزار و ١٣٩ کەس و زیاتر لە هەشت هەزار و ٧٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرەڕای غەزە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا، تا ئێستا زیاتر ٣١١ کەس کوژراون و ٣ هەزار و ٤٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەڕی ئسیرائیل و حەماس کەرتی رۆژئاوای نەگرتووەتەوە، کە بزووتنەوەی فەتح تێیدا دەسەڵاتدارە.