57
زووم:
دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ زووم گوتی، نزیکەی ١١٥ پەرلەمانتار واژوومان کردووە و داوامان لە حکومەتی ناوەند کردووە، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت.
گوتیشی، بە حکومەتی ناوەندمان وتووە، وەرزی یەکەمی خوێندن تەواو بووە بەڵام تاکو ئێستا دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان داخراون، ئەگەر حکومەتی هەرێم یاخود حکومەتی عێراقی فیدراڵ کەمتەرخەمە مووچەخۆر تاوانی چییە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، عێراق پێی باشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نەفەقاتی فعلییەوە بگوازرێتەوە بۆ نەفەقاتی حاکیمە.